له ڕوحا ١٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا له باكووری كوردستان ١٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا له باكووری كوردستان ١٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسیی ده‌وڵه‌تی توركیا له كوردستان به‌رده‌وامه. جه‌نده‌رمه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌ی هه‌واگ-ی ڕوحا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و هه‌ر یه‌كه له موهیتین كارا، حه‌سه‌ن كارا، محه‌مه‌د كارا، میركان كارا و محه‌مه‌د چه‌لیك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هاوكات له ناوچه‌ی پرسووس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پرسووس محه‌مه‌د پۆڵات، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی پرسووس-ی پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كان (ده‌به‌په) نوور جه‌یران و هه‌ریه‌كه له ساڵح داگ، جووما ده‌میر و محه‌مه‌د تاڤاس ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون براونه‌ته فه‌رمانده‌یی جه‌نده‌رمه له پرسووس.
s.m