لە ئەلباک ٣ سەربازی تورک کوژران

هیزەکانی گەریلا لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کە لە قەرەقۆلی قەلای ئەسمەرەوە بەرەو قەرەقولی خەلکاوا دەڕۆیشت، چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئۆتۆمبیلەکەیان پێکا و لە ئەنجامدا ٣ سەربازی تورک کوژران.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا هاوا و شەهید رزگار گەڤەردا هێزەکانمان لە ٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەک لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری Reo کە لە قەرەقۆلی قەلای ئەسمەرەوە بەرەو قەرەقولی خەلکاوا دەڕۆیشت، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزێکی کوشتندە بەر دوژمن کەوت و بە پێی زانیاریەکان ٣ سەرباز کوژران.

١ی حوزەیرانیش لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوچەی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدایا درونێکی (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) داگیرکەران کە بە سەر گردی پارتیزاندا دەسووڕایەوە، لە لایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.

هێرشە ئاسمانیەکان

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا.

لەم چوارچێوەیەدا؛

لە ٢ی حوزەیران لە نێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی فەلەی سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.

٣ی حوزەیرانیش فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکانی کانیسارک و کوروژارۆی سەر بە هەرێمی زاپ و تەپەی شەهید حەمزەی سەر بە هەرێمی هەفتانین و ناوچەی شەهید دیرەنی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد."

ز.ش