لە حەفتانین داگیرکەرێک سزا درا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین، لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە گردی شەهید بێریتان چالاکیەک بەڕێوە چوو. هەپەگە رایگەیاند، لەو چالاکیەدا سەربازێکی تورک سزا دراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە، ١٤ی تەموز کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گردی شەهید بێریتان چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکیەکەدا سەربازێک سزا دراوە.

هەپەگە هاوکات رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ١٤ی تەموز کاتژمێر ١٣:٠٠ ناوچەی کارکەری سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کردوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانی گەریلای بەدواوە نەبووە.

ز.ش