لە رۆژئاوا بە هەزاران کەس لەدژی داگیرکەریی رژانە سەر شەقامەکان

لە چەندین شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان، بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی داگیرکاریی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، رژانە سەر شەقامەکان و پەیامی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" بە دەنگی بەرز وترایەوە.

بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لە چەندین شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان، رژانە سەر شەقامەکان و پەیامی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" بە دەنگی بەرز وترایەوەو داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان رسواو شەرمەزار کرد.

قامشلۆ

لە دووەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ بە دروشمی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" رژانە سەر شەقامەکان و ریپێوانێکی جەماوەریان رێکخست.

جەماوەری گەل لە گۆڕەپانی عوسمان سەبری گەڕەکی هیلالی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ گرد بوونەوە. دانیشتوان چڵە زەیتون و وێنەی قوربانیانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و پانکارت کە لەسەریان نووسرابوو "کوا ویژدانی مرۆڤایەتی"، "نا بۆ شەڕ لەدژی منداڵان"، "بە رۆحی شەنگالەوە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی رزگار دەکەین" و "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، داگیرکەر و دز و تاڵانچییە" یان بەرز کردەوە.

گرگێ لەگێ/ چلاخا

سەدان هاوڵاتی نیشتەجێی گرگێ لەگێ و چلاخا لە دووەمین ساڵوەگەڕی هێرشی تورک و چەتەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی شەهید خەباتی ناوچەی گرگێ لەگێ دەستپێکرد، لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی شەرمەزارکردنی داگیرکاریی تورک بەرز کرانەوە. هەروەها پانکارت کە لەسەری نووسرابوو "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" بەرز کرانەوە.

دێرك

هەزاران دانیشتوانی ناوچەی دێرک لە ساڵوەگەڕی دووەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین رژانە سەر شەقامەکان. بە هەواران هاوڵاتی، ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، حزب و لایەنە سیاسییەکان لە گۆڕەپانی ئازادی شارەکە کۆ بوونەوە.

شەپۆلی خۆپیشاندەران بەرەو دێری مارشەمعون چوو، لەوێ بووە گردبوونەوە و لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی دێرک ساحب عوسمان وتەیەکی پێشکەش کرد و یادی هەموو شەهیدانی بزووتنوەەی ئازادی بەرز ڕاگرت.

تەل کۆچەر

سەدان دانیشتووی تەل کۆچەر ساڵوەگەری دووەمی دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر کانتۆنی عەفرینیان بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرد.

دوا خولەکێک رێزگرتنی شەهیدان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی تەل کۆچەی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد.

تەل حەمیس

سەدان هاوڵاتی ناوچەی تەل حەمیس و ئەندامانی رێکخراو مەدەنییەکان و ئەنجومەنی ناوچەکە رژانە ناو کۆڵانەکان و بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک، دروشمی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورکیا وتەوە. خۆپیشاندەران پانکارتیان بەرز کردەوە کە لەسەری نووسرابوو "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین"، هەروەها وێنەی ئەو شەهیدانایەن بەرز کردەوە کە بەدەستی هێزەکانی دەوڵەتی تورک شەهید کرابوون.

عامودێ

لەبارەی هەمان بابەتەوە، دانیشتوانی ناوچەی عامودای رێپێوانێکیان رێکخست، رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهان لە ناوەڕاستی ناوچەکە وێڕای هەلگرتنی وێنەی قوربانیان هێرشەکە چڵە زەیتونیشیان هەڵگرت و بەو شێوەیە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

بەشداربووانی رێپێوانەکە دروشمەکانی "دەوڵەتی تورک داگیرکەرە"، "نا بۆ کوشتنی منداڵان"، "چلە زەیتوونەکان بپارێزن" و "بەرخۆدان ژیانە" یان بەرز کردەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی گەنجانی عامودا بووە گردبوونەوە، لەوێ هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرە، کەنعان بەرەکات بۆ ئامادەبووان قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە: "بەڵێنمان داوەتە گەل بۆ ئەوەی هەرێمەکەمان بپارێزین و لەسەر بەڵێنی خۆمان بەردەوام دەبین و بۆ رزگارکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ناگەڕێینەوە"

ترپه‌سپی

دانیتوشانی ناوچەی ترپەسپیش لەگەڵ پێکهاتەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەدژی کانتۆنی عەفرین بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد، رێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستار دەستی پێکرد.

بەشداربووانی رێپێوانەکە نووسراوەکانی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین"، "دەوڵەتی تورک داگیرکەر، تڵانچی و دزە" و هاوکات ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە و چلە زەیتونیان بەرز کردەوە.

رێپێوانەکە لە بازاڕی ناوەندی بووە گردبوونەوە، ئاسیا جوما کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستار وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماچەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تور زیان گەیاندن بە پرۆژەی دیموکراتیکی پێکهاتەکانی هەرێمەکەیە.

دەرباسیە

بە دروشمی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" هەزاران هاوڵاتیدانیشتووی ناوچەی دەرباسیەی سەر بە کانتۆنی حەسەکە رێپێوانێکیان بۆ شەرمەزارکردنی دووەمین ساڵیادی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆین عەفرین رێکخست.

خۆپیشاندەر لەسەر رێگای سەرەکی بەرەو شاری حەسەکە کۆ بوونەوە، بەشداربوون ئاڵا و سیمبۆلی شۆرشی باکوری رۆژهەلاتی سوریایان بەرز کردەوە، هاوکات وێنەی کۆمەلکوژییەکانی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان بەرز کردەوە، بەتایبەتیش وێنەی منداڵانی شەهید.

شه‌داد

سەدان هاوڵاتی دانیشتووی ناوچەی شەدادێ و گوندەکانی دەوربەری، لەگەڵ رێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکەن، رێپێوانێکیان بۆ شەرمەزارکردنی دووەمین ساڵیادی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین رێکخست.

بەشدارانی رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی سەرەکی وەستان و دوای خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان، مستەفا ئەلئەحمەد، ئەندامی بەڕێوبەرایەتی یەکێتی دیموکراتیک لە کانتۆنی حەسەکە قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە: "رۆحی بەرخۆدانە کە وادەکات لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لەسەرانسەری رۆژئاوا رێپێوان بەڕێوە بچێت".

تل ته‌مر

ئەنجومەنی ناوچەی تەلتەمر، لەبارەی هیرشە داگیرکارییەکانی سەر عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، راگەیاندراوەکە لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە تەل تەمر لە لایەن چنار یوسف، ئەندامی کۆنگرە ستار خوێندرایەوە.

لە بەشێکی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو هێرشە داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی جینۆساید بوو، بە بەرچاوی هەموو جیهان بەڕێوەچوو و هیچ دەوڵەتێک هەڵوێستی تووندی لەدژی ئەو هێرشانە نیشان نەدا".

تەلبەراک

خۆپیشاندەران لە رێگەی چوونەناوەی باشوور دەستیان بە رێپێوان کرد، خۆپیشاندەران پانکارتیان بەرز کردەوبە کە تێیا نووسرابوو "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین"، هاوکات ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و قەسەدەیان بەرز کردبوەوە.

حەسەکە

لە ساڵیاجی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، سەدان کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی حەسەکە رژانە ناو کۆلانەکان.

بەڕێوەبەرایەتی شاری حەسەکە، بە هاوکاری کۆنگرەی ستار، بە دروشمی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" رێپێوانێکیان رێکخست.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی ناوچەی تەل هەجەر دەستیپیکرد و بەرەو گۆڕەپانی شەهید ئاگری چوون، هاوکات دروشمی "بڕووخێ دەوڵتی فاشیستی تورک" بەرز کردبوەوە.

حەلەب

هەزاران هاوڵاتی دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی پارێزگای حەلەب، بەبۆنەی دووەمی ساڵیادی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بە دروشمی "بەڵێن دەدەین عەفرین رزگار بکەین و سوپای تورک بەردەوام نابێت، عەفرین هی ئێمەیە" رژانە سەر شەقامەکان.

خۆپیشاندەران لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەی ئەبو یاسین یاسین لە رۆژئاوای گەڕەکەک گرد بوونەوە و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و قەسەدەیان بەرز کردەوە.

ز.ش