لە کەرکووک نەورۆزپیرۆزکرا

لە ناوچەی شیوەسووری کەرکووک بە دەسپیشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و بەدروشمی' بەڕۆحی شێلادزی فاشیزم تێکدەچێت، یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن' بەبەشداری هاووڵاتیانی کەرکووک و دەورووبەری نەورۆزپیرۆزکرا.

ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-هه‌رێمی که‌رکوک و به‌ به‌شداری چه‌ندین گروپی میوزیک و هونه‌رمه‌ندان، ئاهەنگی پیرۆزکردنی نه‌ورۆز له‌ ناوچه‌ی شێوه‌سوور سەربە کەرکوک ده‌ستیپێکرد و تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

له‌ ئاهەنگه‌که‌دا وتاری هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-ڕژاک و کۆمیته‌ی شه‌هیدانی باشوور و چه‌ندین وتاری دیکە پێشکەشکران.

داواش کرا هێزە سیاسییە کوردییەکان کار بۆ یەکێتی نەتەوەیی بکەن و خاوەن سیاسەتێکی هاوبەش بن، هەروەها ئاماژە بە پێکەوەژیانی ئازادانەی گەلان-یش کرا.

ئاهەنگه‌که‌ لە لایه‌ن‌ ئاماده‌بوانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ کۆتایی هات.

ک٠ش