ناسر یاگز و بەرخودێرانى تری مانگرتوو لە باشوور کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا

ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەی هەولێر ناسر یاگز ماوەی ١٨٧ رۆژە لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی بێسنووردایە. لەسەر بانگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە چالاکییەکەی خۆی هێنا و گوتی: "تێکۆشانی ئێمە تاوەکوو کوردستانێکی ئازاد بەردەوام دەبێت."

دوای لێدوانی پارێزەرانی ریبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەیاننامەی بەندکراوانی زیندان، لەیلا گیوڤەن و پارلەمانتارانی هەدەپە، ناسر یاگز لە نووێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیى رێکخست.

ناسر یاگز گوتی: "هەر چۆن لە رۆژی یەکەم دا گوتبومان، تەنها قسەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئیمە گرینگە. تاوەکوو ئێستا  ئێمە بەو رۆحەی هاورێیەتی و هەڤاڵێتى جوڵاوینەتەوە. ئەمرۆ ئێمە بەو رۆحە لە سەر داوای ڕێبەر ئاپۆ وەکوو هاوڕێیانی زیندانەکان، وەکوو هاوڕێ لەیلا گیوڤەن چالاکیی خۆم کۆتایی پێدەهێنم. من باڵای خۆم بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی زیندانەکان و بزوتنەوەی ئازادی دەچەمێنمەوە.

کۆتایهێنان بە چالاکی بەو واتایە نایەت، کە کۆتاییمان بە تێکۆشان هێناوە، بەڵکوو تێکۆشانی ئێمە لەو ئەمڕۆ بە دواوە بۆ دێموکراسی  و کوردستانێکی ئازاد زیاتر بەردەوام دەبێت. من سپاسی هەموو دایکانی لەچک سپی کە هیچ کات ئێمەیان بە تەنیا نەهێشت، هەموو دۆست و هاوڕێیانمان، لە حیزب و رێکخستنەکان و چاپەمەنیی ئازاد کە لە رۆژی دەستپێکەوە  تاوەکوو ئەمڕۆ ئێمەیان بە تەنیا نەهێشت، دەکەم."

بەرخودێرانى تری مانگرتوو لە باشوور کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا

چالاکوانانى بەرخودێری مانگرتوو لە مەخمور، سلێمانى و گەرمیان کۆتاییان بە چالاکیى مانگرتنیان هێنا.

فادیلە تۆک لە مەخمور ماوەى ١٢٧ رۆژ، هەرێم مەحمود لە کەلار ماوەى ٩٢ رۆژ لە چالاکى مانگرتنى بێسنووردا بوون. لە سلێمانى مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ / ٢٤ی گوڵان (بانەمەڕ) لە چالاکیى رۆژووی مردن دا بوو.

 

ر.م