ناسنامەی شەهیدانی مەخموورئاشکرابوو

فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردوێنێ شەوهێرشی کردە سەرکامپی پەنابەرانی مەخموور، لەئەنجامی ئەوهێرشە ئاسمانیەدا ٤ ژن شەهید بوون. مەجلیسی گەلی مەخموورناسنامەی شەهیدەکانی ئاشکراکرد.

مەجلیسی گەلی شەنگال ڕایگەیاند، ٣کەس لە شەهیدەکانی بۆردومانەکەی مەخموور،ئەندامی یەک بنەمالەن کە لە دایک وکچەکەی وکچەزاکەی پێک دێن.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردوێنی کاتژمێر ٢١:٠٠ کامپی پەنابەری شەهید ڕووستەم جوودی مەخمووری بۆردومان کرد. مەجلیسی گەلی مەخموور ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیادا ئاسیە عەڵی محەمەد(٧٣)ساڵان، نارنج فەرحان(٢٦)ساڵان و ئەڤین کاوە(١٤) ساڵ تەمەن وئەیلەم محەمەد ئەمیر(٢٣) ساڵان شەهید بوونە.

لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە بنەماڵەکان بۆئەوەی کە بەدوای کەسەکانی خۆیاندا دەگەڕان لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و شەهید بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی مەجلیسی گەلی مەخموور ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ بەمەراسیمێک تەرمی شەهیدەکان دەسپێردرێتە خاک.

ک٠ش