نەپەگە: بە ڕوحی مام زەکی و زەردەشتەکان سەردەکەوین

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن گەل (نەپەگە) هێرشی شەنگالی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "بە ڕوحی مام زەکی و زەردەشتەکان، قاڕەمانە پێشەنگەکانی گەلی ئێمەی ئێزدی، لە شەنگال لەدژی هەرجۆرە هێرشێک دەوەستنەوە و بە مسۆگەری سەردەکەون.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن گەل (نەپەگە) لەبارەی شەهیدکردنی زەردەشت شەنگالی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و سێ هاوڕێی لە ١٥ی کانونی دووەم لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

نەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت:

'بڕوای تەوامان هەیە، خوێنیان بە فیڕۆ ناڕوات'

"ئێمە هێرشی نارمەرد و ترسنوکانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر و فاشیست لەسەر بناغەی دوژمنایەتی گەلی کورد، کوردستان و گەلی ئێزدی کە سنور ناناسێت لە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ دا لە گوندی دووگرێ شەرمەزار دەکەین. ئێمە ئامادەیی دەردەبڕین لەدژی هەر هێڕشێک لەگەڵتانین و هاوخەمی ئێش و ئازارەکانتانین. لەم ‌هێرشەدا کە بە ترسنوکی ئەنجامدرا، سەرەتا زەردەشت شەنگالی یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە و قاڕەمانی ئێزدیان، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی فەرماندە و شەڕڤانانی هێژای یەبەشە حەمید شەنگالی، شەڕڤان جیلۆ و ئێزدین شەنگالی، دەکەین و دەڵێین گەلەکەمان لە شەنگال، گەلی کوردستان و فەرماندار و شەڕڤانانی هێژای یەبەشە خۆش بن. بڕوامان هەیە تۆڵەی ڕۆڵە پێشەنگە دلێرەکانی ئێزیدخان دەکرێتەوە و خوێنیان بە فیڕۆ ناڕوات و بیرەوەریان لە مێشکی ئێمەدا بە شێوەیەک کە شایەنی بن دەمێنێتەوە.

بەرماوەکانی بەردەستی ئیمراتۆری عوسمانی کە جەلادی ٧٣ فەرمانی سەر گەلی ئێمەی ئێزدیە و بە دڕندەیی گەلی ئێزدیان قڕکردووە، بە خەیاڵی عوسمانی نوێ، دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر گەلانی کوردستان و گەلە ئێزدیەکەمان بە خوێنخواری پیشاندا. ڕژێمی فاشیستی ئەکەپە – مەهەپە بە ناحەق هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی یەبەشە و یەپەگە کە بە تەنها لەدژی دڕندەیی و قڕکەری داعش و پاراستنی گەلەکەمان دامەزراون. کۆمەڵکوژی سەر ڕۆڵەکانی گەلە ئێزدیەکەمان کە ترسنوکەکانی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە – مەهەپە بە وتنی، 'لەوێ پەکەکە هەیە، ئێمە لە پەکەکە دەدەین' هیچ کاتێک لەبیرناکرێت و خوێنیان لەسەر زەڤی نامێنێتەوە و بەفیڕۆناچێت. هەموو کەسێک دەزانێت، ئێمە وەک پەکەکە یان هەپەگە ئەرکی مێژووی خۆمان لە بەرانبەر پیلانەکانی قڕکەری ئاکەپە و داعش لە شەنگال جێبەجێ کرد و لە نیسانی ٢٠١٨ بە فەرمی و فیعلی لە شەنگال کشاینەوە.

هێرشی درویین، هەڵخەڵەتێنەر و ترسنوکانە لە ڕاستیدا هێرشی سەر بەئیرادەبوونی گەلە ئێزدیەکەمانە لە شەنگال و لەدژی ئامانجی خۆبەڕێوەبردنە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست و قڕکەر لە هەموو جێگایەک داواکای ستاتوی گەلەکەمان بۆ خۆی وەک مەترسیەکی گەورە دەبینێت و وەک مەسەلەی 'مانونەمان' سەیری دەکات و لەبەرئەوە بە ترسنوکانە و تیرۆری دەوڵەت، کۆمەڵکوژی بەرامبەر گەلی ئێمەی ئێزدی ئەنجامدەدات.

خاوەنی ئەم عەقلیەتە فاشیست و قڕکەرە، کە نایەوێت گەلەکەمان لە شەنگال، بە شێوەیەک کە پارچەیەک لە کوردستان و عێراق بێت، سیستمی ژیانی ئازاد دروست بکات، سیستمی خۆپاراستنی هەبێت و خۆی بپارێزێت، لە ١٥ی تەموزی ٢٠١٨ ەوە بە هێرشی قێزون بۆ سەر مام زەکی شەنگالی ڕۆڵەی دلێری گەلی ئێزدی، پێشەنگ و شۆرشگێری گەورە، بە هێرشی جۆربەجۆر پیشانیداوە کە دەوڵەتێکی تیرۆرە.

تاکە ئامانجی ئەوان جگە لە دوژمنایەتی سەر گەلە ئێزدیەکەمان، دوژمنایەتی هەموو گەلی کوردستان و ژیانی ئازاد هیچ شتێکی تر نییە. ڕاستیەکەی ئەوەیە و دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناوببەن و بۆ بێستاتۆهێشتنەوەی گەلی کورد لە هەموو پارچەکان و بۆ بیناسنامەهێشتنەوەیە و بە وتنی، 'لەوێ پەکەکە هەیە' بەو شێوەیە گەلی ئێمەی ئێزدی دەکەنە ئامانج. لەدژی ئەم هێرشە تیرۆرە و ترسنوکەی دەوڵەتی تورک، بێدەنگنەمانی هەموو گەلی کوردستان، ڕای گشتیی پێشکەوتوو و دیموکرات و پشتگیری لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی شەنگال، ئەرکی سەرەکی مرۆڤەکانە.

'ئێمە ئامادەین گەلەکەمان بپارێزین'

بڕوامان بە فەرماندە و شەڕڤانە هێژاکانی یەبەشە و یەژەشە هەیە کە وەک چۆن لەدژی فاشیزمی داعش تێکۆشانیان کرد لەدژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەش کە دووانەی عەقلیەت و هزری داعشە، بەرخۆدان دەکەن و وڵامی پێویست دەدەنەوە. ئێمە بروامان هەیە بە ڕوحی مام زەکی و زەردەشتە قاڕەمانە پێشەنگەکانی گەلی ئێزدیمان، لە شەنگال لەدژی هەرجۆرە هێرشێک ئێوە بەرخۆدان دەکەن و بە مسۆگەری سەردەکەون. ئێمە وەک هەپەگە جارێکیتر دووبارەی دەکەینەوە، لەم تێکۆشانە حەق و ڕەوایەدا، تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین. ئەگەر پێویست بکات، ئێمە ئامادەین هاوکاریتان بکەین، لە ئێزیدخانی پیرۆز، لەدژی تیرۆری فاشیزم لەگەڵ ئێوە شان بە شان شەڕ بکەین و گەلەکەمان بپارێزین.

لەسەر ئەم بڕوایە بە ڕوحی فەرماندەکانی وەک زەردەشت لەدژی هەر جۆرە هێرشێک ، بە بەرخۆدان و شێوە و تاکتیکی ڕاست، خەبات دەکەین و یادی شەهیدەکانمان بە شێوەیەک کە شایەنیان بێت بە داهاتاتوویەکی جوان و ئازاد مسۆگەر دەکەین و هیوای سەرکەوتنێکی گەورەتان بۆ دەخوازین."

ف.ق