هاوڵاتیان: کتێبەکانی دیارغەریب بۆئێمە بەنرخن

لە دوای شەهید بوونی دیارغەریب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە تەواوی بەرهەم و نووسیەنەکانی کە لە چوارچێوەی ٦ بەرگی کتێب کۆکراوەتەوە و خرایە بەردەستی خوێنەران.

دیارغەریب ئەندامی دەسەتی سەرۆکایەتی کەجەکە, ماوەی ٢٥ ساڵ لە ناو ڕیکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  و کەجەکە خەباتی کرد، لە ٥-ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ بە پیلانگێڕییەکی خیانەت کارانەدا و بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوو، لە ئەنجامی ٢٥ ساڵ هەوڵ و تیکۆشانی جیاواز لە خەباتی سیاسی و سەربازی، لە ڕووی فکریشەوە خاون خەباتێکی بەرچاوبوو لە دوای شە‌هید بوونی بەرهەمی  گرنگی بۆ خوێنەران بەجێ هێشتوە تەواوی بەرهەمەکانی  لە کۆی شەش بەرگ چاپکرا و لە ڕۆژی مەراسیمی چلەی ماتەمینییەکەیدا پێشکەش بە ئامادەبوان کرا، لە ئیستادا لە کتێبەخانەکانی کوردستان  بەردەستە.

بەرهەماکانی لە چواچێوەی ئەو ناونێشانەی خوارەوە کۆکراوەتەوە.

کورتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان

مانیفستۆی گەنجانی باشوری کوردستان

خۆبەرێوبەری دیموکراتی

قەیرانی سیستەم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشوری کوردستان

هەڵوستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندیی

ئەو هاوڵاتیانەی لە مەراسیمی ڕیزلێنان لە شەهید دیارغەریب کتێبەکانی شەهیدیان وەک دیاری وەرگرتوە  دەڵین: دیارغەریب ڕاستە شەهیدبوو بەڵام بە بەرهەمە فکریەکانی هەمیشە لە گەڵ ئێمەدا دەژیت، پەرتووکەکانی بۆ ئێمە دیاری بەنرخە پێویستە هەموو هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بیخوێننەوە.

هەرێم محمود یەکیک لەو هەوڵاتیانەیە کە لە مەراسیمەکە کتێبی وەرگرتوە دەڵیت: خوێندنەوە پەرتووکەکانی شەهیدی فەرماندە دیارغەریب گرنگە بۆ ئەوەی ئاگادری مێژووی ڕاستەقینەی گەلە کەمان بین لە باشوری کوردستان و عێراق.

هەروەها هاوڵاتی حازم مام محمود ئاماژەی بەوەدا: دیارغەریب مرۆڤێک بوو کە هەوڵیدەدا کەسایەتی کورد سەر لە نوێ بنیات بنێتەوە." لەرێی بەرهەمەکانیەوە وەک داربەرەوەکەی جەلال شا سەرلەنوێ ‌دەژێتەوە لەناوماندا"، هێوا دارم هەموو ئەوە کەسانەی پەرتوکەکیان وەر گرتوە وەک دیاری وشە بە وشەی پەرتوککە بخوێنەوە سودی لێ بدینن.

شەیما محمود یەکیک لەو ژنانەیە کە کتێبی بە دیاری وەرگرتوە دەڵیت: دیارغەریب لە نوسینەکانی پشتی بە تێزەکانی ڕێبەرئاپۆ دەبەست، ڕێبەر ئاپۆش فکری ئازادی ژنی داهیناوە، بۆیە گرنگە ژنانی باشوری کوردستان پەرتوکەکانی دیارغەریب بخوینەوە سودی لێ وەربگرن بۆ دروستکردنی شۆرشیکی ژنان لە باشوری کوردستان، لەبەرامبەر ئەو دەست درێژی توندوتیژەی کە بەرامبەریان دەکرێت.

ک-ش