هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سنووری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ٢ قۆڵه‌وه دژی سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سوپای توركیا چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٥ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سنووری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ٢ قۆڵه‌وه دژی سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سوپای توركیا چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٥ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێ و بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و زانیاری دا.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕۆژی ١٢ی كانوونی یه‌كه‌م\٢١ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٧:٣٠ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی سه‌رزێرێ چالاكییه‌كیان كرد. له ٢ قۆڵه‌وه گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا و ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازگه‌كانی دوژمن به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد»
بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئاماژه به بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان كراوه و تیایدا هاتووه: «١٤ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٣ی سه‌رماوه‌ز (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٩:٢٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری كۆكه‌رێ-یان كرد له هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٣ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٢ی سه‌رماوه‌ز (دوێنێ) كاتژمێر ٢١:٢٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌ڤه‌ری ساجا-یان له هه‌مان هه‌رێم بۆمباران كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m