هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی هەشتەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

١٩:٠٠

 

هەپەگە: لەئەنجامی چالاکی گەریلا،٢٣ سەربازی تورک کوژران

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی لە هەرێمەکانی هەفتانێن وخواکورک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە. لەوچالاکییانەدا ٢٣سەربازی سوپای تورک کوژران.

١٧:٢٠

شەڕڤانانی قەسەدە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوبانی لە نێوان گوندی ئەبو سرێ و چەلەبیە سوپای تورکیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێک و ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری دۆشکای سوپای تورک تێکشکا.

١٧:١٩

سوپای تورک وچەتەکانی هێرشیان کردە سەرگوندی بازڤتێ-ی دێرک. شەڕڤانان داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەو شەڕەدا ٣ سەربازی تورک کوژران و ٣سەربازی تریش برینداربووون.

١٧:١٦

لە سەرێکانی شەڕی کۆڵان بەکۆڵان دەستیپێکرد.

سەرەڕای بۆردومانی فڕۆکە ، سوپای تورک سەرێکانی بە چەکی قەدەغەکراو تۆپباران دەکات.

شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. لەو شەڕەدا بەدەیان سەرباز وچەتەی تورک کوژران وبرینداربوون. بەدەیان جەنازە لەناو کۆڵانەکان کەوتوون.

هاوکات خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج. ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید بوون.

سوپای تورک کە کەوتنەوە ناو بەشێک لە شار ڕێگە نادەن بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.

١٧: ٢٦

گۆشەیەک لە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان لە سەرێکانی

شەڕڤانانی قەسەدە لە شاری سەرێکانی بە شێوازێکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و بەهەزاران سەرباز وچەتە هەموو هێزی خۆی وەگەڕخستووە بۆ ئەوەی سەرێکانی داگیربکات، بەڵام بەرەو ڕووی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان بووەتەوە.

١:٠٠

١٢:٠٥

سەرلە بەیانی ئەمرۆ خوێندکاران و مامۆستایانی  بەشە جێاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بە مەبەستی پشتگیری لە بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە زانکۆوە بە ڕێپێوانێک بەرەو شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلیمانی بەڕێکەوتن، گەنجان دوایان دەکرد  لەم قۆناغەدا کورد بە یەک دەنگ و یەکێتی نەتەوەی  وڵامی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بدەنەوە.

هەروەها گەنجەکان درووشمی (تیرۆرست ئەردۆغان)، (بژی بەرخودانی ڕۆژئاوا ) و  ( دیسان دیسان سەرهەڵدان لە ڕۆژئاوا بەرخودانیان) دەوتەوە، هەرەوها خوێندکاران داوایان دەکرد هەرچی زووە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشوری کوردستان دەربکەن.

١١:٣٠

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ ئەردۆغان ڕایگەیاند، "فاشیستی سەدەیە" و وتی، " ئەردۆغان لە بەر سنوری مردنە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. چەند هەفتە و چەند مانگێک لە تەمەنی ئەردۆغان ماوە. ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک لە بەرنامەی ڕۆژەڤا وڵاتی ستێرک تی ڤی دا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی لە ٩ی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر باکوور و ڕۆئاوای سوریا شیکردەوە.

١١:٠٥

١١:٠٠

١٠:١٠

دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵ دەدەن لە دەوروبەری کەمپی عەین عیسا پێشڕەوی بکەن. هێزەکانی ڕژێمی سوریاش لە هەرێمەکە وڵامی چەتەکانیان دایەوە و لە شەرێکی سەخت دەستیپێکرد.

١٠:٠٠

٩:١٠

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیاش کە هیرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قبوڵ ناکات، ڕایگەیاند، گریبەستی نوێی چەکیان لە گەڵ تورکیا ڕاگرتووە.

٩:٠٠

کەنەدا لە بڕیارێکدا لەدژی تورکیا کە هێرشە داگیرکەریەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت.

٨:٣٥

لە سەرێکانی شەڕێکی قوڕس هەیە

لە سەرێکانی لە نێوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەرڤانانی ئازادی قەسەدە دا شەڕێکی سەخت و قوڕس ڕوودەدات.

٨:٢٦

لە ئەوروپا داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

کوردستانیانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی وهێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان جارێکیتر دەستیان بە چالاکی و خۆپیشاندان کرد.

چەندین ڕۆژە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن کورستانیانی ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت. لە شارەکانی ئەسەن، ساربروچن، شتوتگارت، سالزگیتەر و گیەسنی ئەڵمانیا کوردستانیان دەستیان بە چالاکی و خۆپیشاندان کرد و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

٨:١٠

جاویدان کمال، ئەندامی نوێنەرایەتی ڕۆژائاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە دانیشتنی دوێنێی کە تایبەت بو بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

جاویدان کمال لە نامەکەدا رایگه‌یاندووه‌، "دەمەوێ پێتان بڵێم، ئێوە تەنها نوێنەرایەتی خەڵکی باشور ناکەن ئێمەش لە پارچەکانی دیکەی کوردستان ئێوە بەنوێنەری خۆمان دەزانین".
هەروەها پرسیاری ئەوەش دەکات"بۆچی لە ١٢ ڕاسپاردەکەی ئەمڕۆ ناوی تورکیا نەهێنرا؟، ئایا لە تورکیا دەترسن دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دابخات؟".