هێزەکانی رزگاری عەفرین : لە عەفرین ١٦ تیرۆریست کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین(HRE) لە یەکەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا زنجیرە چالاکییەکیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەنجامدا. لەوچالاکییانەدا چەندین تیرۆریست کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین(HRE ) ڕایگەیاند، لە رێکەوتی ١٨ و١٩ی کانوونی دوویەم لەهەرێمی عەفرین چەندین چالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە و لەوچالاکییانەدا زیاتر لە١٦چەتە کوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " لە یەکەمین ساڵی هێرشی دەوڵەتی  داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆسەرهەرێمی عەفرین، هێزەکانی ئێمە زنجیرەچالاکییان لەدژی بنکەو بارەگاکانی دگیرکەران ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییانەدا ١٦ چەتە کوژراون."

ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین:

"لە رێکەوتی ١٨ی کانوونی دوویەم/٢٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ئێمە لەگوندی خەلتای سەربەعەفرین لەدژی بارەگایەکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢چەتە کوژران و٣چەتەی تریش برینداربوون. لەبەردەوامی ئەوچالاکییەدا شەڕڤانانی ئێمە لە دژی گروپێک لەچەتەکانی سوڵتان مووراد و بەرەی شامیە کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی جەنازەی کوژراوەکانیان بوون، لەسەرڕێگەی ترندێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانەوە و لەئەنجامدا ٦ چەتەی دیکەش کوژران.

لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دوویەم، هێزەکانمان لەدژی بارەگای چەتەکانی فیرقەی حەمزە لەگوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤چەتەکوژران کە یەکێکیان سەرچەبوو و٣ چەتەی تریش برینداربوون.

لەهەمان ڕێکەوتدا لەگوندی مەریەمێنێ-ی ناوچەی شەڕا، شەڕڤانانی ئێمە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی داگیرکەران نەزانراوە.

لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دوویەم/٢٩ی بەفرانبار،هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەقی ڕەحمان چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٤چەتەکوژران و٢چەتەی تریش برینداربوون."

ک-ش