هێزەکانی گەریلا لە خانتوور چالاکیان ئەنجامدا: بارەگایەک و مۆبێسێک لەناوبران

هێزەکانی گەریلا لە گردی شەهید بەرخۆدان لە خانتووری حەفتانین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک دوێنێ چالاکیان کرد. بارەگایەک و مۆبێسێک لەناوبران.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گردی شەهید بەرخۆدانی خانتووری هەرێمی حەفتانین دوێنێ کاتژمێر ١٥:٠٠ لە دوو قۆڵەوە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا کە بە چەکی بی٧ و سووک ئەنجامدرا، بارەگایەک و مۆبێسێکی سوپای تورک لەناوبران.

سەرچاوە هەرێمیەکان باسی ئەوەیان کرد کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژراون بەڵام ژمارەیەکان نەزانراوە.

ف.ق