هەپەگە: لەجولەمێرگ ٥سەربازی سوپای تورک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ٣چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جولەمێرگ بەلانی کەم ٥سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە. لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" هێزەکانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگارگەڤەردا، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول/ ٢٩ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٢:٤٠ لە دژی خاڵەکانی چاودێری بارەگای سەربازی زێرنە-ی سەربەجولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەاچالاکییەدا سوپای دوژمن بە تووندی کرایە ئامانج و لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی سەربازی ریۆ بە ئامانجی پشتگیری هێزەکانیان ویستی دەستێوەردان بکات لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلەکە گورزی بەرکەوت و ٢سەربازی تورک کوژران و چەندین سەربازی تریش برینداربوون.

هاوکات جارێکی تر گەریلا سەربازانی سوپای تورکیان کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەی گەریلادا ٢سەربازی تریش کوژران.

دوای ئەوچالاکییەی گەریلالاکان سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەرناوچەکەی کردە ئامانجی گولە و دواتر کوژراوبریندارەکانی گواستەوە."

هێرشی ئاسمانی سوپای تورک

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕایگەیاند، لە رۆژی ٢٠ی ئەیلوول لەکاتژمێر ١٣:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک  دەورووبەری گوندی کۆزنە-ی قەندیل و لە دەرووبەری کاتژمێر ١٧:٠٠ دەرووبەری چەمانکێ-ی هەرێمی گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

لەوبۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."

ک-ش