هەپەگە: لەچەلێ، ئاڤاشین وبەستایا ٤ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ،هەرێمی ئاڤاشین و لە ناوچەی بەستای شڕنەخ سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج.هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوچالاکییانەدا تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە ٤ سەربازی دوژمن کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی و هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەراگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید باگەر وشەهیدانی بەستایا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرەچالاکیەک ئەنجام دەدەن. لەم چوارچێوەیەدا :

لەگردی خودێ ٢سەربازکوژران

ڕۆژی ١٢ی حوزەیران/٢٢ی جۆزەردان هێزەکانی ئێمە لەگردی خودێ-ی هەرێمی ئاڤاشین-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی ئەوسەربازانەی کە پاراستنی ئەمنی سوپای داگیرکەری تورکیان دەکرد لەسەرگردەکە، چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا. ڕۆژی دواتر هێزەکانی ئێمە جارێکی تر سەربازانی دوژمنیان لەسەرگردەکە کردەوە ئامانج و لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا. سوپای تورک بەهەلیکۆپتەر کوژراوەکانی خۆی گوواستەوە.

ڕۆژی ١٤ی حوزەیران/٢٤ی جۆزەردان لەکاتژمێر ٠٤:٣٠ هێزەکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەر گردی شەهید باگەری ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا.لە چالاکییەدا سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن کرانەئامانج. بەڵام ژمارەی کوژراوبریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لەهەمان ڕۆژدا و لەکاتژمێر ٠٤:٣٠ گەریلاکانی ئێمە لە گردی دەڤێ ماسی ناوچەی چەلێ کامێرای چاودێری و چەندین کەرەستەی سەربازی دوژمنیان تێکشکاند.

لەبەستایا ٢سەربازکوژرا

لەچوارچيێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوە شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگارگەڤەر لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیراندا و لەکاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی ئێمە لە دژی سەربازانی دوژمن لە سەر گردی دەری بەڕۆژێ لە هەڕمی شەهریبان-ی شڕنەخ،چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢سەربازی دوژمن کوژران، هەروەها گەریلاکان ئۆتۆمبیلێکی دوژمنیان تێکشکاند.

هێرشی ئاسمانی

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشیان ئەنجامدا. لەوچوارچێوەیەدا:

لە ١٢ی حوزەیران/٢٢ی جۆزەردان لە کاتژمێر ١٣:٤٥ خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەورووبەری گوندی یەکمالێ-ی ناوچەی مەتینان-یان بۆردومانکرد. لەوهێرشەدا زیان بەرباخ وڕەزی هاووڵاتیان کەوتووە.

لە ڕۆژی ١٣ی حوزەیران/٢٣ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەکدا هەرێمەکانی شەهید بریتان وخواکورک بۆردومانکرا.

لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیران/٢٤ی جۆزەردان لە کاتژمێر ١٩:٤٥ خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر جارێکی ترهەرێمی شەهید بریتان و خواکورکی بۆردومانکرد.

لە هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی شەهید باراندا ٢ گەریلا شەهید بوون. ئێمە دواتر ناسنامەی ئەو ٢ هەڤەڵە شەهیدەمان ئاشکرا دەکەین."

ک-ش