هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بۆتان شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بۆتان شەهید بوون و ڕایگەیاند،"بە تێکۆشان لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی بگاتە سەرکەوتن."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بۆتان شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە،" ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠سوپای داگیرکەری تورک لە گەلی ماسیرۆی ناوچەی شاخێی وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە دوو ڕۆژ بێ وەستان بەردەوام بوو لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس روویدا.

لە شەڕەکەدا هاورێکانمان جانفیدا گۆیی و هەبوون گرێسپی کە چالاکیان لەدژی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەڕاسیۆنەکە ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا زۆر داگیرکەر کوژران، بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

 

نازناو: جانفیدا گۆیی

ناو و پاشناو: تەکین یڵدرم

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: ناریجە و جەمیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بۆتان

 

نازناو: هەبوون گرێسپی

ناو و پاشناو: خەلیل کاڤوس

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: ئەمینە و سیمسیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بۆتان

یادەوەریان دەبێتە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی

هەپەگە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە " لە ڕاگەیەنراوی ١٩ی ئەیلولدا ڕامانگەیاند کە ٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی ماسیرۆی ناوچەی شاخێی وان سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس ڕوویداوە. لە شەڕەکەدا هاوڕێکانمان عەگید و مەزلۆم کە لەدژی داگیرکەران بە قاڕەمانی شەڕیان کرد شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

 

نازناو: عەگید تێکۆشەر

ناو و پاشناو: ئاگیت ئابی

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: فاتیمە و عەلی

کات و شوێنی شەهادەت: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بۆتان

 

نازناو: مەزلۆم ڕۆناهی

ناو و پاشناو: مەزلۆم پالا

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: ئاسیا و زەکی

کات و شوێنی شەهادەت: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / بۆتان

هەپەگە هەروەها باسی لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلا شەهیدەکان کردووە و لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەی خستەڕوو،" سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان جانفیدا، هەبوون، عەگید و مەزلۆم و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان تێکۆشانی ئازادی بگاتە سەرکەوتن."

ف.ق