هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا لە مێردین و جۆلەمێرگ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیادن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە رایگەیاند، لە ٥ی ئابدا لە ناوچەی دێرکی مێردین ٢ گەیلا و لە ٢١ ئەیلولیشدا لە جۆلەمێرگ دوو گەریلا تر شەهید بوون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لە بەرواری ٥ی ئابدا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری ناوچەی دێرکی شاری مێردین ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد. ٨ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە نیوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس روویدا و تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر واتە ٩ی ئاب بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا ٣ سەربازی داگیرکەران سزا دران و ژمارەیەکیشیان بریندرا بوون. هاوکات دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی دیرەن ئاڤەنت و هێڤی هەرەکول کە لەو شەڕەدا بە قاڕەمانانە جەنگان، بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن، دوای ئەوەی چەکەکانیان لە ناو برد و ئەو نارنجۆکانەی پێیان بوو تەقاندوویانەتەوە، بە شێوەیەکی فیداییانە شەهید بوون. زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دیرەن ئەڤەنت

ناوی تەواو: گوڵستان شاهین

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: ئەسمەر پەری – حاجی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٠ / مێردین

***

نازناو: هێڤی هەرەکول

ناوی تەواو: هوناڤ ئایهان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و ناوی باوک: ئاتیشا-نەزیر

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٠ / مێردین

هەر یەک هاوڕێکانمان دیرەن و هێڤی لە کات و شوێنی جیاواز و لە ناو خانەوادەی وڵاتپاڕێزدا لەدایک بوون و لەناو کەشوهەوایەکی وڵاتپارێزیدا پێگەیشتن. لە دژی سیاسەتەکان پاکتاوکردن و کلتورە دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کورد هەمیشە لە خۆڕاگریدا بوون و لەو رێگەیەدا داستانی خۆڕاگریی ژنانی کورد کە قوربانی زۆری تێدا درا، لە لایەن هەردوو هاوڕێمان دیرەن و هێڤی جۆش و خرۆش و هیوایەکی گەورەی دروست کرد. لەوە تێگەیشتن کە لە دژی هەنگاوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێویستی بە خۆڕاگریەکی گەورەی گەریلا هەیە و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ماوەیەکی کورتدا لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە کرد و لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان گەشەیان کرد و بوون بە خاوەنی پراکتیکێکی بەهێز. هاوڕێکانمان دیرەن و هێڤی، بە ئەزموون و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، روویان لە باکوری کوردستان کرد.

هەر دوو هاوڕێمان بە خۆڕاگریەکی گەورە و بە ئیرادەی ژنی ئازاد و هەڵوێستێکی فیداییانەی ئاپۆیی، وڵامی دەنگی تەسلیمبوونی دوژمنیان دایەوە و دوای شەڕێکی یەک رۆژی کە تا دوا گولەیان شەڕیان کرد، دواجاریش چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە. خۆڕاگریی قارەمانانەی هەردوو هاوڕێمان دیرەن و هێڤی بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبێت بە رێنوێنی خۆڕاگری و هۆکاری سەرفرازیمان.

٢٠ی ئەیلول سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی سرتێ باکسێ، سرتێ تاسۆت و شەهید مۆردەمی سەر بە هەرێمی سمبلی جۆلەمێرگ ئۆپڕاسیۆنێکی دەستپێکرد. ئۆپڕاسیۆنەکە تا ئێوارە ٢٦ی ئەیلول بەردەوام بوو. لە ئەنجامی شەڕ و هێرشێکی ئاسمانیدا، دوو لە هاوڕێمان بە ناوەکانی رەسول هەرەکول و بروسک کۆپ شەهید بوون.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هاوڕێ شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:رەسول هەرەکول

ناوی تەواو:محمد نازم ئیلهان

شوێنی لەدیاکبوون: سێرت

ناوی دایک و ناوی باوک: مەقبول – عبدول موحسین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/جۆلەمێرگ

***

نازناو: بروسک کۆپ

ناوی تەواو: سەمەد کارا

شوێنی لەدیاکبوون: موش

ناوی دایک و ناوی باوک: موسبەت – محمد زاهیر

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٠/جۆلەمێرگ

هاوڕێمان رەسول لە شاری سێرت لەدایک بووە و لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا پێگەیشت و هەر زوو پەکەکەی ناسی و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و بە مەبەستی بەدیهێنانی هیوا و ئاواتی ئازادیی گەلەکەمان، رەنجێکی بێوێنە و هەوڵێکی زۆریدا. ئەو هاوڕێیەمان بە کەسایەتیەکی خاکی و بە بەشداریەکی گەرموگوڕ و خۆشەویستی و رێزێکی بێکۆتا لە ناو هاوڕێکانی دەناسرایەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەختترین جۆگرافیای هەرێمی زاگرۆس لەسەر رێچکەی شەهیدەکانی وەکو رەشید، گەریلایەتی کرد. ئەو هاوڕێیەمان لە سەختترین کاتەکاندا، لە بەرەکانی پێشەوەدا جێی خۆی گرت و لەو چالاکیانەدا بەشداری کردووە کە تێیدا گورزی کوشتندە لە داگیرکەران دراوە، بوو بە فەرماندە و ئەزموونی گەریلایەتی و کلتور و تایبەتمەندیەکانی پەکەکەی دەگواستەوە بۆ هاوڕێکانی و بوو بە یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکانی جەنگی ئازادیمان.

هاوڕێمان بروسکیش کە لە شاری موش لەدایک بوو، لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و پێگەیشت و لەگەل ئەوەی بە هۆی کۆچبەریەوە لە شارە گەورەکانی تورکیا مایەوە، بەڵام هەمیشە دڵسۆزی پیرۆزمەندیەکانی کوردستان بوو. داگیرکەران هەوڵیاندا بە زۆرەملێ بنێرن بۆ سەربازی و لە کوردستان بیکەن بە بەشێک لە سوپای داگیرکەر، بەڵام ئەو هاوڕێیەمان سەری بۆ ئەو هەوڵانە دانەنواند و لە دەستی سوپای داگیرکەری تورک فیراری کرد و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و بوو بە ملیتانێکی سوپای ئازادی. هاوڕێمان بروسک لە دژی داگیرکەران رق و تووڕەیی خۆی لەسەر هێڵی پەکەکە گەش کرد و لە گریلابووندا بوو بە پسپوڕ و لە هەرێمی زاگرۆس ماوەیەکی درێژ گەریلایەتی کرد و گورزی کوشندەی لە داگیرکەراندا.

بە تایبەتی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بگەیێنینە ئامانج و سەرفرازیان بکەین."

ز.ش