پەکەکە گەلە، گەل لە هەموو شوێنێکە

پەکەکە گەلە و گەل لە هەموو شوێنێکە. پەکەکە ئیدی تەنها گەلی کورد نیە. پەکەکە مرۆڤایەتیی ئازادیخوازە کە لە دژی داگیرکەری تێدەکۆشێت. سەلمێنەری ئەمەش ئەوەیە کە لەو ناوچانەی پەکەکە و گەلی کوردی لێ نیە، ئالای پەکەکەی لێ دەشەکێتەوە. 

هاوڵاتیانی شاری بۆداپەشتەی پایتەخی مەجاریستان (هەنگاریا) بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سیاسەتە تاکڕەوییەکەی وڵاتەکەیان و لە هەمان کاتدا شەرمەزارکردنی ئەردۆغانی فاشیستی تورک، رێپێوانێکی گەورەیان ساز کرد و تیایدا ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرز کردەوە.

بۆ هەنگارییەکان تێکۆشانی دیمۆکراسی لە وڵاتەکەیان و تێکۆشیانی دیمۆکراسیی گەلی کورد، بوو بە یەک. بە واتایەکی تر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی هەموو گەلێک بووەتە یەک.

ئەم راستییە چی لە ئەمریکا و چی لە ئەڵمانیاش هەمان شتە. خۆڕاگری رۆژئاوای کوردستان، سەردەمێکی نوێی کۆمەڵایەتیی بێوێنەی سەلماند کە خۆڕاگرییەکی گەردوونییە بۆ هەموو گەلانی جیهان.

پسپۆڕانی "تیرۆر" با تێر بپرسن گەلۆ ' لە بۆداپەشتە-ش تیرۆر هەیە یان نا؟' پێویستە واتای ئەم رێپێوان و چالاکییە باش تێبگەن و باش شیرۆڤە بکرێت.

یەکەم: پەکەکە گەلە و گەل هەموو شوێنێکە. پەکەکە ئیدی تەنها گەلی کورد نیە. پەکەکە مرۆڤایەتیی ئازادیخوازە کە لە دژی داگیرکەری لە بەرخۆدان و خۆڕاگریدایە. بۆ سەلماندنی ئەمەش دەتوانرێت باس لەم جۆرە رێپێوان و چالاکی و خۆپیشاندانانە بکرێت کە نە پەکەکەی لێیە و نە گەلی کورد، بەڵام ئالاکانی پەکەکەی لێ دەشەکێتەوە.

دووهەم: ئەردۆغان کە سەرکێشی دەستەڵاتی تورکیی فاشیستە، لە رۆژئاوا چاوەرێی سەرکەوتنێکی نوێ بوو کە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بوو. بەڵام لە هەنگاریا ئاڵای پەکەکە لە بەردەمی چەقێنرا. دەکرێت بوترێت گەلانی جیهان بەردەوامی بە ریفراندۆمی نەتەوەی دیمۆکراتیک-ی پەکەکەو رێبەر ئاپۆ دەدەن.

بەم هۆیەوە ئاشکرا دەبێت کە پەکەکە تا چ ئاستێک لە ناو مرۆڤایەتیدا دەناسرێت و تا چ ئاستێک قبوڵ دەکرێت و دەیسەلمێنێت گەلی کورد کە هەرچەندە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نیە، بەڵام خاوەنی ماف و رەوایەتییە. راستیی پەکەکە خۆی گەیاندە تەواوی گەلان و جیهان خاوەنداریەتی لە پەکەکە کرد.

لە بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا لە جیهان، ئایا هەڵسوکەوت و رەفتارەکانی بەرپرس و پارتە سیاسیەکانی کوردستان بە چ شێوازێکە؟ بۆ نمونە: دەستەڵاتی باشوور بە پێداگرییەوە دەڵێت، 'رۆژئاوا بەهۆی نزیکیی لە پەکەکەوەیە کە دەبێتە ئامانجی هێرشەکان.'

 پێویستە دەسەڵاتی باشوور لە چوارچێوەی بەرخۆدانی رۆژئاوادا جارێکی تر تەماشایەکی راستی گەلی کورد بکات و ببینێت کە هەبوونی رەنگەکانی کۆمەڵگا، تەنها بە نەتەوەییبوونەوە دروست دەبێت. ئەوانەی لە مەجاریستان (هەنگاریا) ئاڵای پەکەکەیان بەرز کردەوە، کورد نەبوون.

لە بارودۆخێکی وها دا شیرۆڤەیەکی بەم شێوەیەی پارتێکی کوردی، ئایا چ واتەیەکی هەیە؟ پەکەکە سەرەڕای ئەوەی پارتێکە کە بە پێشەنگیەکی ئایدۆلۆژیەوە دەجوڵێتەوە، لە هەمان کاتدا نیشانەی نەتەوەبوونی گەلی کوردە. نیشانەی هەبوونی گەلی کورد و جێگیر بوونی ناو مرۆڤایەتییە. پەکەکە لە هەموو شوێنێک. لە بوداپەشتەیە، لە ئەرجەنتینە، لە پۆلۆنیایە. پەکەکە لە هەولێرە، لە ئەستەنبۆلە، لە مەریوانە، لە سوری ئامەدە، لە جزیرە، لە سەرحەدە، لە دەرسیمە، لە کۆبانێیە و بێگومان لە سەرێکانیشە. پەکەکە لە گرکێ لەگێیە. ئایا ئەگەر بەم شێوەیە نەبوایا، هاوڵاتی مەدەنیی بە ناوی 'سەرخۆبوون' کە لە پێشەوەی ئەوانەیا بوو کە بەردیان دەگرتە کاروانی سەربازی، دەبووە ئامانجی فاشییەکان؟ پەکەکە لە هەموو ئەو شوێنانەیە کە بەرخۆدانی گەلی تێدایە. پەکەکە کوردستانییە و بەو ئەندازەیەی کە کوردستانییە، گەردوونیشە.

جارێکی تر ئاشکرا بوو، ئەو رێکخستنەی تێکەڵ بە گەل نەبێت، ناتوانێت خاوێنداریەتی لە شۆڕشی رۆژئاوا بکات و ناشتوانێت لە دژی داگیرکەرییەکان بوەستێتەوە. بە ئەندازەی ئێمەی کورد، ئەم رەوشە بۆ هێزە شۆڕشگێکەر و چەپەکانی تورکیاش راستە. پرسی رۆژئاوا، پرسی هەبوونی گەلێک و بەدەستخستنی ئازادیی کۆمەڵایەتییە. کێشەی رۆژئاوا ئەوە نیە کە بەهۆی داگیرکەرییەوە، گەل ناچار ببێت خاکەکەی بەجێ بهێڵێت و لە کەمپەکاندا جێگیر بکڕیت.

دەسەڵاتی باشوور بە خەڵکی رۆژئاوای راگەیاندبوو کە ئەوان ئامادەن کەمپی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکەن و پێویستیان بە یارمەتی هەیە. بەداخەوە ئەردۆغانیش ئەم قسانەی زۆر بەکاردەهێنا و بە وشەی 'پەنابەرە سوریەکان...' دەستی پێ دەکرد و لێدوانێکی هەمان شێوەی دەدا. ئەمە لێدوانی دەوڵەتێکی جیاوازە، دەوڵەتێکی سەردەست. حکومەتی باشوور لە جیاتی ئەوەی گۆتۆبێژ لەسەر نیشتەجێکردنی ئاوارەکانی رۆژئاوا بکات لە کەمپەکاندا، دەبوایا بابەتی وەستان لە دژی داگیرکەران و گەشکردنی بەرخۆدانی دژی داگیرکەری و مسۆگەرکردنی هەبوونی کورد و هەورها لەناوبردنی دوژمنانی گەلی کوردی گۆتۆبێژ بکات. شیرۆڤەکانی مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە لەبەر چاو بگیرێت و بنرخێنرێن.

سەرەکیترین ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشی ئەوەیە کە دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە بگۆڕێت کە هێرشی داگیرکەریی تێدا ئەنجام دەدات. هەنگاوی یەکەمی گۆڕینی دیمۆگرافیش دەرکردنی کوردە لە رۆژئاوا. داگیرکەران خەمی ئەوەیان نیە کوردە دەرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان، چۆن و لە کوێ دەمێننەوە.

هەنگاوی دووهەمیش جیگیرکردنی گروپە چەتەکانە لەو ناوچانەی داگیر دەکرێن، بە تایبەتی نیشتەجێکردنی ئەو گروپانەی تاڵان و داگیرکەریی ئەنجام دەدەن. لە دژی هێرشێکی بەم شێوە قڕکەر و پلانگێڕانە، پێویستە لە جیاتی دروستکردنی کەمپی نیشتەجێ بوون لە باشوور بۆ کوردانی رۆژئاوا و شانازی پێوەکردن، رێبازەکانی رێگریکردن لە داگیرکەرییەکان بدۆزرێنەوە کە یەکەمین هەنگاو بۆ ئەم مەبەستەش، پێکهێنانی کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەییە.

کورد کە ئێستا لە رۆژئاوا لە قۆناغی خۆڕاگریدان، شەڕڤان، ژن و گەنج و گەلانی هەرێمەکە بە بڕیارن کە خاکەکەیان بکەن بە 'وڵات'. بۆیە ئەو قسەیەی دە دەڵێت "لە وێ مەمرە، وەرنە باشوور" بۆ گەلێکی بەم شێوەیە تەنها خزمەتی هێرش و پلانەنی گۆڕینی دیمۆگرافیی سیستمی داگیرکەری تورک دەکات. ئەگەر ئەمە رێگایەکی راست بوایە، جەماوەر بە کۆمەڵ کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی روس و تورکەکانیان بەردباران نەدەکرد. ئەگەر ئەمە راست بوایە گەنجێکی بە ناوی سەرخۆبوون عەلی لە چالاکیی شەرمەزارکردنی داگیرکەریدا گیانی خۆی بەخت نەدەکرت. بەڵام سەرخۆبوون لە چالاکی شەرمەزارکردنی داگیرکەریدا گیانی فیدا کرد. سەرخۆبوون بوو بە بەدیلی چارەسەرییەک کە جگە لە سەرخۆبوون (سەربەخۆیی) لە رۆژئاوا هیچ چارەسەریەکی دیکە بوونی نیە. پێویستە هەموو کەسێک بە رێزەوە نزیکی ئەم بەرخۆدان و چالاکی و وەفادارییە ببێت و لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێتەوە.

ز.ش