چیرۆکی گەڕانەوەیەک، شەڕژین هەرەکۆڵ

لە دحێ بەرەو مێرسین کۆچی کرد. لە ئاڤاشین سوێندی تۆڵەکردنەوەی خوارد. لەوێوە بەرەو باسیا و شەنگال چوو. ئیدی لە گابار شەڕژین بوو.

بێریڤان ئەلچی و خانەوادەکەی بە ناچاری لە دهێوە بەرەو دەریای سۆی کۆچیان کرد. ئەلچی لە ٢٨ی ئابی ١٩٩٣ لەدایک بوو. لە تەمەنی گەنجێتیەوە زانی سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلەکەی بەڕێوەدەبرێت. لە سەر بانگەوازی سەفەربەری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە مێرسینەوە ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد.

بێریڤان لەناو ڕیزەکانی گەریلادا بوو بە شەڕژین هەڕەکۆڵ. لە ئاڤاشین دەستی بە گەشتەکەی کرد. دواتر چووە باسیا. کاتێک لە شەنگاڵ هەوڵی قڕکردن درا، ئەویش ڕووی لە شەنگال کرد. بە قاڕەمانی بەرامبەر داعش شەڕی کرد.

شەڕژین لە بۆتان

شەڕژین ئەمجارە ڕووی کردە بۆتان. بە سەربەرزی بە کۆمەڵکوژریەکانی سەر گەلەکەی وتی ئیدی بەسە و چووە گابار. لە چیای ڕەشی گابار لە چالاکی گر دا کە لە بەرامبەر ئاسایشی ڕێگەی بەندی ئیلیسوو ئەنجامدرا، بەرخۆدنێکی قاڕەمانێتی نیشاندا.

گەریلا شەڕژین هەرەکۆڵ باسی لە جۆگرافیای گەریلا کردووە و گەشتی شۆڕشی خۆی بەو شێوەیە شیدەکاتەوە.

نووسینەکانی شەڕژین

شەڕژین هەرەکۆڵ لەبارەی فەرماندەی نەمری کوردستان ڕەشید سەردار بەم شێوەیە دەدوێت، "یەکەم جار لە ئاڤاشین گەریلایەتیم کرد. چ جێگەیەکی پیرۆزە وانیە؟ ئاڤاشین بۆمن باسی لە چیرۆکی منداڵانی شاخ و قاڕەمانەکانی چوار پارچەی کوردستان دەکات. باسی چیڕۆکی منداڵە بوێرەکەی بۆتانم بۆدەکات. دوژمن لێی دەترسا و نەیدەوێرا ناویشی بێننە سەر زمانیان. وەک باڵندەیەک لەو شاخ بۆ ئەو شاخ دەچوو. باڵندەکان غیرەیان پێدەبرد.

پرسی تۆم لە کێ بکردایا، بە حەسرەتەوە چاوەکانیان دەدوان. زمانیان ڵاڵ دەبوو. پرسی تۆم لە ئاڤاشین کرد. وڵامی دایەوە، هێزی خۆی لە قاڕەمانەکانی وەک تۆ وەردەگرێت. دوای ڕوویشتنت ئەو زیاتر شێت و هار بوو. چیا سەربەرزەکانیش دەیانوت، شەهید نامرن و باوەشیان پێیایدا دەکرد.

بەرەو باکوور

ڕێبەرایەتی دەیوت، ئەوینداری جۆگرافیایەک و هەرێمێک نەبن، ئەگەر دەتانەوێت ئەویندار بن، ئەوینداری چوار پارچەی کوردستان بن. ئەوەش کورتەی گەشتی گەریلاکانە وانیە؟ لە ئاڤاشین دەستم بە گەشتی گەریلایەتی کرد. چووم بوو شەنگالی پیرۆز. ئێستاش ڕوودەکەمە گابار و بۆتان.

لەم ڕۆژانەدا کە منداڵی ساوا دەکوژرێن، گەشتی بەرەو باکوور سەربەرزم دەکات. بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و بە جۆشێکێ گەورە دەچێنە بۆتان. بە هەستی تۆڵەکردنەوەی هەموو هەڤاڵەکانم بەرەو باکوور دەچم. ئەم گەشتە وەک گەشتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆیە. عەشقی من بۆ کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت. پێویستە عەشق و ئەوین زیاتر ببێت و دەمەوێت بە تێکۆشانەکەن ببمە چوار پارچەی کوردستان.

ف.ق