ڕووکەن: هێرش دەکەنە سەر شکۆمەندی و بیری کۆمەڵگا

زەرین ڕووکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵی ژنانی کوردستان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی لەدژی گۆڕی شەهیدان هێرش دەکاتە سەر ئەخلاق، شکۆمەندی، ویژدان و بیری گەلی کورد.

زەرین ڕووکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ڕووکەن ئاماژەی بە هێرشی سەر گۆڕستانی شەهیدان کرد لە مانگی ئایاردا و وتی،"مانگی ئایار مانگی شەهیدانە. یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و ئازادی  بەڕێزەوە دەکەینەوە. شەهیدان لە مێژوودا شکۆدارن و پیرۆزی ئێمەن. ئێمە ئەو قڕکەریەی کە دوژمن بەرانبەر شکۆمەندیەکانمان ئەنجامدەدات بە ئیرادە، تێکۆشانی رێکخستنبوونی ژنان لەناودەبەین. تێکۆشانمان بە دڵسۆزی یادکردنەوەیان سەردەکەوێت."

ڕووکەن باسی ئەوەشی کرد کە لە کوردستان لەم کاتەدا سیاسەتێکی بێڕەحمی قڕکەر بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بەڕێوەدەبرێت و وتی،"بەهای مرۆڤایەتی پێشێل دەکرێت. دەوڵەت بەرانبەرمان دەوڵەتێکی زاڵمە کە ئەخلاق و ویژدانی نەماوە."

ڕووکەن ڕایگەیاند کە لە سەدەی ٢٠ دا بە دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار پارچە، هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمیەکان، سیاسەتی قڕکەر و لەناوبردن و ڕەتکردنەوەیان بە شێوەیەکی شاراوە بەڕێوە برد، بەڵام لە سەدەی ٢١دا ئەو سیاسەتە زیاتر ئاشکرا بوو.

لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی، بە تایبەتی کە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستی بە تێکۆشان کرد، سیاسەتی قڕکردن زیاتر بە پلان بەڕێوەبران و کە ئیرادەی گەل و ژنان زیاتر بەهێز دەبێت، سیستمی قڕکەر لەدژی تێکۆشان زیاتر قوڵ دەبێت.

'هێرشەکە لەدژی گیان و بەهاکانی گەلی کوردە'

ڕووکەن ئەوەی خستەڕوو کە داگیرکەری فاشیت بە فراوانکردنی توندوتیژی، بە کوشتن، گرتن، دەستدرێژی سەر منداڵان و ژنان، بە ئەشکەنجە و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی هەوڵ دەدات کورد کۆچبەر بکات و لە کوردستان گۆڕانکاری دیموگرافی ئەنجامبدات.

ڕووکەن وتی،" ٤٥ ساڵە لە کوردستان لە دۆخی نائاسایی و دەستووری بنەڕەتی ئەم کردەوە فاشیستانە دەکرێت. هەروەها هەوڵ دەدرێت کورد بێ خاک بهێڵرێتەوە، هەژاریان بکات، ڕێگا نادات کە لایەنی ئابوری کورد بەهێز ببێت، بەم شێوەیە پێویستیان بە دەوڵەتی داگیرکەر بێت و بەرەو دەڤەرەکانی تر کۆچبەریان دەکات. لایەنی گرنگی ئەم سیاسەتە ئەوەیە کە دەیانەوێت ژیان تێک بدەن، بێئەخلاقی لەسەر ژن و گەنجان دەسەپێنێت و بەم شێوەیەش کورد لە سیاسەت و ناسنامەی خۆی دووربخاتەوە. لەگەڵ تواندنەوەی زمان و کەلتور بە تێکدانی ئەخلاق دەیەوێت کورد ئاسمیلە بکات. ئەمەش بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوە دەبات.

بە شێوەیەکی ئاشکراش نەبێت هەوڵ دەدات ترس لەناو کۆمەڵگادا بڵاوبکاتەوە و بەم شێوەیە بەهای ئەخلاقی کۆمەڵگا هەنگاو بە هەنگاو لەناوب ببات. ئامانجی سیاسەتی قڕکردن ئەمەیە. بەڵام لەوانەیە شێوە بو ئەنجامدانی ئەم سیاسەتە هەڵە بێت و باش تێگەیشتنی بۆ نەکرێت و لێکۆلینەوە بۆ بکرێت. هەوڵ دەدات گورز لە لایەنی هەستیاری کۆمەڵگا بدات، ئەخلاق تێکبدات و بەم شێوەیە دەست لە بەرخۆدان هەڵبگرێت. هەروەها بە قوڵکردنی ڕێبازی شەڕی تایبەت، ئەم پلانە جێبەجێ دەکات و ئەنجامی دەدات. لەبەرئەوەش ژووری شەڕی تایبەت بە فراوانی کار دەکەن. ئاستی گەل و ژنانی کورد لە لایەن هەموو کەسێکەوە دەبینرێت. لە ئەنجامی ئەم پێشەنگایەتیەدا بەهای ئازادی گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز. لە چوار پارچەی کوردستان هوشیاریەکی گەورە دروست بووە و ژنانی کورد پێشەنگایەتی شۆرش دەکەن. ژنان بۆئەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبهێنن، تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە دەبەن. ئەو هێرشانەی ئەنجامدەدرێت لە گۆشەگیری و کەرەنتینە جیاوازتر نییە."

'تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت...'

ڕووکەن باسی ئەوەشی کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی سیاسی پێویستە بە زوترین کات ئازاد بکرێن. پێویستە تێکۆشان لە هەموو لایەکەوە گەورە بکرێت و وتی،"لە هەموو کاتێک زیاتر گەلی کورد و ژنانی کورد نزیکن لە ئازادیەوە و بەهێزن. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت ئێمە ناتوانین باسی سەرکەوتن بکەین. لە زیندانەکاندا زیندانیانی نەخۆش شەهید دەبن. لەم دواییانەدا بەرپرسیاری شەهیدبوونی هەڤاڵ سەبری کایا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە. هەروەها ژیانی بە هەزاران زیندانیش لە مەترسیدایە.

'دەیانەوێت کۆمەڵگا لە دژی بەها و شکۆمەندیەکانی بوەستێتەوە'

زەرین رووکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە هاوکات رایگەیاند، دەوڵەتی قڕکەر لەم کاتەدا قوڕسایی خۆی خستووەتە سەر هەوڵەکانی لەناوبردنی پێشەنگایەتی ژنانی کورد، بۆیە هێرشەکانی زیادکردووە و وتی:"کۆمەڵگا چۆن دەتوانێت لە دژی بەهاکانی خۆی بوەستێتەوە؟ چۆن دەتوانێت بێدەنگ بمێنێت و قبوڵی بکات و لەبیری بکات؟ دەوڵەتی قڕکەر لەبەر ئەوەی ناتوانێت لە رووی فیزیکیەوە تێکۆشانی گەلی کورد لەناو بەرێت، بە شێوەیەکی قێزەوە و دوژمنکارانە، بە رێبازی تاریک دەیەوێت گەلی کورد لە دژی ویژدان و ئەخلاقی خۆی بوەستێتەوە. دەبێت شێوازی ئەم کردەوانە بە باشی لێی تێبگەین و لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشان بەڕێوە ببەین."

"ئەردۆغان سەرچاوەی چەتەکانە"

رووکەن ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشی دژی گۆڕستانەکان، هێرشکردنە سەر رۆژئاوا، بە تایبەت عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی هەموویان تاوانی شەڕ و دژی مرۆڤایەتین و وتیشی:"پیشاندانی ئەمە وەکو قارەمانیەتی، نامەردیە. لە راستیدا بێشەرمیە. بەو هێرشانەی لە دژی تەرمی گەریلا شەهیدەکان ئەنجامی دەدەن، قبوڵی دەکەن کە فاشیستن."

رووکەن جەختیشی کردەوە کە گەلی کورد هیچ کات سەر بۆ ئەم هێرش و هەڕەشانە نەڤی ناکەن و وتی:"ئەمانە هەمووی رێبازە بنچینیەکانی سوپا و دەوڵەتی تورکن. داعشیش بەم شێوەیە بوو. مرۆڤ دەتوانێن بە ئاسانی بڵێت، داعش بەرهەمی فاشیزمی تورکیایە. هەموو سەرچاوەی چەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتی تورکە و خودی ئەردۆغان و دەوروبەرەکەیەتی."

'رێبازی ئێمە و یەکێتی نەتەوەیی سەر دەکەوێت'

رووکەن وتی:"ئەوەی بیریان لێ نەکردووەتەوە ئەوەیە کە ژنانی کورد و بە گشتی گەلی کورد ترسیان لە ناو بردووە. ژنانی کورد، گەلی کورد و هاوڕێکانیان، خۆیان بە رێکخستن کردووە و بۆ ژیانێکی ئازاد لەسەر پێن. هێڵی یەکێتی نەتەوەی دیمۆکراتیک بۆ گشت گەلان سەرچاوەیەکی گەورەی ژیانی ئازاد و رێبازی هیواکانە. لێرە دەبێت ئەوە بخەینە روو کە، یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد لە سەدەی ٢١ دا دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بگات بە پێگەی خۆی. بۆیە دەبێت مرۆڤ بابەتی یەکێتی، لە لایەن ژنانەوە وەکو بەرنامەیەکی ستراتیجیی و سەرەکی شیرۆڤە بکات و بەم شێوەیە سەریخات." 'دەیانەوێت ئەخلاق، ویژدان و هەڵویستی گەل بکوژن'

ڕووکەن ئەوەشی خستەڕوو کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک وەک دزی شەو دەچنە  ناو گۆرستانەکان، ئیسک و پروسکی تەرمەکان دەدزن، هەوڵ دەدەن لەناویان ببەن و وتی،"پێویستە بە باشی لە شێواندنی گۆرستانەکان تێبگەین. هەوڵ دەدەن شکۆمەندی و بیری کۆمەڵگای ئازاد بدزن. شەهیدان بیری کۆمەڵگای کورد و مرۆڤایەتی ژێردەستەن. دەیانەوێت ئەم بیرە لەناوببەن و ئیرادەی کوردانی ئازاد بکوژن. باشە بۆچی دەیانەوێت جارێکیتر مردووان بکوژن؟ ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن کۆمەڵگایە. ئەخلاق و ویژدان و هەڵوێستی کۆمەڵگایە."

ڕووکەن دەشڵێت،  ئەو گۆرستانانەی کە گۆڕی شەهیدانمانی لێیە خاوەنی مێژوویەکی ئاسایی نین، هزرێکی ئاسایی نییە و وتی،"بیری بەرخۆدانێکی گەورە، شەڕێکی گەورە، بوێری، عەقلیەت، بڕیارداری و وەستانەوەیە لەدژی دوژمن. بەو هۆیەوە بیری ئازادیە. داگیرکەرانی کوردستان لەبەرئەوە دوژمنایەتی ئەم بیرەی ئازادی دەکەن. قڕکەرێکی بەو شێوەیەن کە دوژمنی زیندوو و مردوون. پێویستە باش لەمە تێبگەین. بە تاتبەتی گەنجان پێویستە ئەم راستیە باش تێبگەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا رووکەن وتی،"ژنان بە رێکخستن و پشتگیری هاوبەش، ناسنامەی نێرسالاری و فاشیستی دەوڵەتی تورک تێک دەشکێنن و سەردەکەون."

ف.ق / ز.ش