ژنەگیراوی سیاسی کورد ئایتەن بەچەت لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا

ئایتەن بەچەت گیراوی سیاسی کورد لە بەشی ژنانی بەندیخانەی گەزبەی بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهید بوو.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە وەرگیراوە، گیراوی سیاسی ئایتەن بەچەت لە بەندیخانەی ژنانی گەزبە چالاکیی فیدایی ئەنجانداوە.

ئایتەن ئەم چالاکییەی بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەرئ گەلی کورد ئەنجامدا و شەهیدبووو.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی چالاکییەکەی ئایتەن بەچەت، پارێزەرەی ناوبراوسەردانی بەندیخانەی کرد، بەڕێوەبەرانی بەندیخانەکە بەپارێزەری ئایتەن-یان ڕاگەیاندووە کە ئایتەن خۆیی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە. تا ئیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕادەست کردنەوەی تەرمی شەهید ئایتەن بەردەست نییە.

لە دەسپێکی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ٢ گیراوی سیاسی شەهیدبوونە.

ڕۆژی ١٧ی ئادارگیراوی سیاسی کورد زولکۆف گەزەن لە بەندیخانەی تەکیرداغ بەئامانجی  کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا وشەهیدبوو.

ئوغور شاكار كه‌ مانگی شوبات له‌ شارۆچكه‌ی كرێفێلدی ئه‌ڵمانیا له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆی سووتاندبوو، دوینێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ شه‌هید بوو.

ک-ش