گه‌ریلا گورزی وه‌شاند؛ ١٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) كه ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجام دا، گورزی كاریگه‌ریان له سوپای توركی داگیركه‌ر دا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) كه ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجام دا، گورزی كاریگه‌ریان له سوپای توركی داگیركه‌ر دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی گه‌ریلا دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)، دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكیی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا.
ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یران\٢ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٩:٥ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ڕه‌حیمه-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ڕێگه‌یان دروست ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و ئامێره‌كانی كاری دوژمنیان دا به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی دوژمن ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. دوای چالاكییه‌كه داگیركه‌ران به ئۆبوس و هاوه‌ن له ناوچه‌كه‌یان دا.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٩:٣٠ له‌نێوان ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ و وان، له نزیك گوندی چه‌می به‌ده‌ل دژبه خاڵێكی پشكنینی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه له دوژمنیان دا. له‌م چالاكییه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران و گورزیش له قوله‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی درا.
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١١:٣٠ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گرده‌كانی شه‌هید فه‌رمان و شه‌هید عه‌لی شێر دژی یه‌كینه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام داوه. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران و ٣ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ٨ سه‌ربازی داگیركه‌ریان كوشت
له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ١٩:٣٥ هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ده‌ڤه‌ری مه‌یدانكێی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه له داگیركه‌رانیان دا و له‌م چالاكییه‌دا ٨ سه‌ربازی دوژمن كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون.
ئۆپه‌راسیۆن له چه‌ولیك
له ١٩ی حوزه‌یران\٢٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌و سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری كه‌رار-ی ناوچه‌ی ئازاخپێرت-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی چه‌ولیك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد و كاتژمێر ٢ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆردومان كردووه. دوای بۆردومانه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر سه‌ربازی دابه‌زاندووه. له‌م ده‌ڤه‌ره شه‌ڕی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه و ٢ هاوڕێمان دوای به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوون. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له ٢٠ی حوزه‌یران\٣٠ی جۆزه‌ردان پاشه‌كشه‌ی پێ كراوه. ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر ڕاده‌گه‌یه‌نین.
هێرشه ئاسمانییه‌كان
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد:
ڕێكه‌وتی ٢٣ی حوزه‌یران\٢ی پووشپه‌ڕ له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ی شه‌و ناوچه‌ی كونیشكا و ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١ ناوچه‌ی جیلۆی بچووك-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ بۆردومان كران. هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٣:٣٠ ناوچه‌ی خنێره-ی خواكورك بۆردومان كرا. ڕێكه‌وتی ٢٥ی حوزه‌یران\٤ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٢:٣٠ی شه‌و ناوچه‌ی خانتوور-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین بۆمباران كرا.
به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
s.m