دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م\٣٠ی ڕه‌زبه‌ر (دوێنێ)ی گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به نهێنی له دژی سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا ئه‌م چالاكییان ئه‌نجام دا.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌بینرێت، هێزه‌كانی گه‌ریلا كاتێك نزیك ده‌بنه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، سه‌ره‌تا بۆمبی ده‌ستی ده‌هاوێژن و دواتریش به چه‌كی كڵاشینكۆف له سه‌ربازه‌كان ده‌ده‌ن. له هه‌مان كاتدا كامێرای سه‌ر سه‌ری گه‌ریلاكانیش دیمه‌نه‌كان تۆمار ده‌كات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له‌م چالاكییه‌دا ٨ سه‌رباز كوژراون كه له‌ناویاندا پله‌دارێك هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی سه‌ربازاندا گیراوه.
s.m