له‌نێوان سه‌ربازانی سوپای تورك كه خاكی باشووری كوردستانیان داگیركردووه و گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) شه‌ڕ به‌رده‌وامه. گه‌ریلاكان ڕایانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌ل دژبه داگیركاری به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
«پێویسته گه‌ل ڕاپه‌ڕێت»
گه‌ریلای هه‌په‌گه دێرسم ساكینه كه له باشووری كوردستانه‌وه هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا گوتی، «له باكوور و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی داگیركاری ده‌كات. پێویسته ئێمه به‌باشی ئه‌م داگیركارییه بناسین و گه‌لیش بزانێت ئامانجی داگیركه‌ران چییه و له‌گه‌ڵ كێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك به ناوی [له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی] له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ستی به شه‌ڕ كردووه، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و هێرشانه له‌ناوبردنی گه‌لی كورده. پێویسته گه‌لی كورد حه‌قیقه‌تی ئه‌و داگیركه‌رانه ببینێت و داگیركاری قبووڵ نه‌كات. ئه‌و شوێنانه‌ی ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات داگیریان بكات، بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی گه‌لی كورد و داگیركردنی خاكی كوردستانه.
«پێویسته گه‌له‌كه‌مان داگیركه‌ران به‌باشی بناسێت»
گه‌ریلا دێرسم ساكینه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «پێویسته داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌باشی بێته تێگه‌یشتن. چونكه ئه هێرشه ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه ناكرێت، به‌ڵكوو له دژی ته‌واوی گه‌لی كورده. خاكی كوردستان بۆمباران ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی وه‌ك په‌نابه‌ر بژی. له ئه‌نجامی هه‌موو هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نیا منداڵ، دایك و خه‌ڵكی سیڤیل شه‌هید ده‌بن. خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كوژن و ده‌ڵێن، له باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه‌مان داوه.»
«ده‌وڵه‌تی تورك به‌م درۆیانه خۆی فریو ده‌دات. به ناوی په‌كه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ل. به‌ڵام پێویسته گه‌ل باش بزانێت ئێمه بۆ پاراستنی ئه‌م خاكه و گه‌لانی كوردستان تێده‌كۆشین. پێویسته گه‌نجانی كورد باش بزانن، ئه‌م داگیركارییه له دژی په‌كه‌كه نییه به‌ڵكوو بۆ داگیركردنی خاكی كوردستانه. پێویسته گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی گه‌لی باشووری كوردستان به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ له دژی ئه‌م داگیركارییه ڕاپه‌ڕێت. پێویسته گه‌ل و گه‌ریلا یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن. پێویسته چیاكان و گه‌نجان یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن. هه‌ر وه‌ك چۆن چیا گه‌ل ده‌پارێزێت، گه‌نجانیش پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ن و پێویسته یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن. پێویسته گه‌نجان له دژی ئه‌م داگیركارییه ڕوو له چیا ئازاده‌كان بكه‌ن و له دژی داگیركه‌ران خاكی خۆیان بپارێزن.»
«ئامانجی داگیركه‌ران خاكی باشووری كوردستانه»
گه‌ریلای هه‌په‌گه هه‌ڵۆ هه‌ڵمه‌ت ده‌رباره‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك گوتی، «ڕۆژ به ڕۆژ داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌م داگیركارییه بكه‌ین، پێویسته وه‌ك هه‌ر كوردێك خاوه‌نداره‌تی له خاكی خۆمان بكه‌ین و له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك تێ‌بكۆشین. ده‌وڵه‌تی تورك له خواكورك به ناوی شه‌ڕی دژبه په‌كه‌كه، گه‌لی كورد ده‌كوژێت. به بیانووی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، ده‌یه‌وێت زیاتر خاكی باشووری كوردستان داگیر بكات. پێویسته هه‌ر گه‌نجێكی كورد له دژی ئه‌م داگیركارییه وه‌ڵامی هه‌بێت. پێویسته گه‌لی كورد ترسێكی وه‌ها له‌نێو سوپای تورك دروست بكات كه كاتێك ناوی كورد ببیستن، له ترسان ده‌ست و لاقیان بله‌رزێت.»
«گه‌ل و گه‌ریلا شكست به داگیركه‌ران دێنن»
گه‌ریلا هه‌ڵۆ هه‌ڵمه‌ت له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و گوتی، «پێویسته ته‌واوی گه‌لی باشووری كوردستان به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ له دژی داگیركاری ڕاپه‌ڕێت. پێویسته داگیركه‌ران بزانن كورد هه‌ن و هه‌ر ده‌بن. به‌ناوی شه‌ڕی دژبه گه‌ریلا، ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی گه‌وره له ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان ده‌ده‌ن. ده‌یانه‌وێت سروشتی كوردستان تاڵان و وێران بكه‌ن. پێویسته گه‌نجان و گه‌لی باشووری كوردستان له دژی ئه‌م داگیركارییه ڕاپه‌ڕن. ئێمه وه‌ك گه‌ریلا هه‌تا كۆتایی گه‌ل و خاكی خۆمان ده‌پارێزین. داوا له ته‌واوی گه‌نجان و گه‌لی باشووری كوردستان ده‌كه‌م له دژی ئه‌م داگیركارییه بوه‌ستنه‌وه، به‌رخۆدان بكه‌ن و خاكی خۆیان له داگیركه‌ران بپارێزن.»
s.m