'گەریلا بووەتە مۆتەکەی سوپای تورک'

جانفەدا تۆڵهڵدان گەریلای یەژاستار کە لە جەنگی حەفتانیندایە وتی،"کۆپتەرەکان هەموو ڕۆژێک هەرێمەکە بۆردومان دەکەن. هەموو کاتێک بە ترسی چالاکی گەریلا دەژین، هاتوون بۆ حەفتانین بەڵام دەبێتە گۆڕسانیان."

جانفەدا تۆڵهڵدان گەریلای یەژاستار کە لە جەنگی حەفتانیندایە باسی ئەوەی کرد کە سوپای داگیرکەری تورک ١٦ی حوزەیران هەرێمەکە بۆردومان دەکات و بیانۆکەشی هێزەکانی گەریلایە، بەڵام دەوڵەتی تورک هێرش دەکات سەر هەموو باشووری کوردستان.

تۆڵهەڵدان ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئۆپەڕاسیۆنەوە، داگیرکەری رەوا بکات و وتی،"پێویستە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئاگادار بێت. گەلەکەمان هێزمانە و ئێمەش پێشەنگی ئەوانین. با دوژمن نەڵێت'بە ئاسانی هاتمە حەفتانین'. بۆ ئەوەی بگەنە سەر گردێک بە تەنها ٤ هەلیکۆپتەر بەکاردەهێنێت و ٢٤ کاتژمێر بێوەستان فڕۆکەی کەشف دەگەڕێت و لە هەموو شوێنێکیش بەرخۆدانی گەریلا هەیە."

تۆڵهەڵدان دەڵێت، لە خانتوور، شەشدارا، دووپشک بەرخۆدانێکی گەورە و جددی هەیە و وتی،"بە ئەندازەی ئەو سەربازانەی کە هاتوون، کوژراویان ژەیە. ناتوانن تەرمەکانیان بگوازنەوە. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا بە تەنها سەربازی تورک بوونیان نییە، بەڵکو جاش و داعشیش بەشدارن. کاتێک ئێمە دەیانکوژین تەرمەکانیان بەجێ دەمێنێت و سوپای تورکیش هەوڵ دەدات ژمارەی کوژراوەکانی بشارێتەوە."

وتیشی، سوپای تورک تەرمی سەربازەکان دەگوازێتەوە، بەڵام تەرمی جاش و چەتەکانی داعش بەجێ دەهێڵێت.

خانتوور گۆڕەپانی بەرخۆدانی گەورەیە

تۆڵهەڵدان ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەورەی خانتوور و شەشدارا دا و وتی،" ئەو بەرخۆدانانە پیشانیانداوە کە ئێمە تا چ ڕادەیەک بە بڕیارن و چۆن بەرخۆدان و شەڕ دەکەین. هەڤاڵانمان ئامارا، زەریان، شۆرشگێر شەهید بوون. ئەوان بەرخۆدان و مۆڕالیان بۆ ئێمە بەجێ هێشت. وەک شەهید زیلان."

جانفەدا تۆڵهەڵدان راشیگەیاند کە گەریلا تاکتیکی شەڕی گۆڕیوە، هیرش و تەکنیکی سوپای تورک تێکدەشکێنێت و وتی،"کە تەکنیکی قوڕس بەکاردەهێنرێت، ئیرادەمان بەهێزتر دەبێت. هەر مووشەکێکیان ئیرادەمان چەندین جار زیاد دەکات. بێگۆمان جارێکیتر ڕاستی دوژمنمان بینی."

'گەریلا لە هەموو شوێنێکە و لە هیچ شوێنێک نییە'

تۆڵهەڵدان تیشکی خستە سەر ئەوەی، سوپای تورک هەموو شەوێک شوێنێک بۆردومان دەکات و وتی،"ئەوەش نیشانەی ترسە. بە ترسی ئەوەی ' ئێستا گەریلا دێت، وا هات' دەجووڵێنەوە. گەلەکەمان لە باشووری با بەهۆی سیاسەتی شەڕی تایەت و تەکنیکیان نەترسێت. گەریلا بووەتە مۆتەکەی سوپای تورک. لەبەرئەوەی گەریلا لە هەموو شوێنێکە و لە هیچ شوێنێک نییە. ئەم چیایانە موڵکی ئێمەن و هەنگاوی جەنگی حەفتانینیش سەردەکەوێت."

ف.ق