گەریلا بە هانای خەڵکی شەنگالەوە چوو

 هێرش هەورامان، یەکێکە لەو گەریلانەی کە لە دژی هێرشی قڕکردنی چەتەکانی داعش، بە هانای خەڵکی شەنگالەوە چوو و دەڵێت: "لە کاتێکدا هەموو دونیا بێدەنگ بوو، گەریلا بە هانای گەلی شەنگالەوە چوو".

کاتێک چەتەکانی داعش لە ٣ ئابی ساڵی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شەنگال،  یەکێک لەو گەریلایانەی کە بە هاواری گەلی کوری ئیزدی چوو هێرش هەورامان بوو.

هەورامان باسی کۆمەڵکوژی چەتەکان دەکات لەبەرامبەریشیدا بەرخۆدان  کە لەو کاتە ڕویداوە. هیرش ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە چەتەکانی داعش پێش شەنگال هێرشیان کردە سەر شاری موسڵ و گوتی:"  لە دوای ئەوەی موسڵیان داگیرکرد، تەڤگەرەکەمان ئەو ڕەوشەی نرخاند  بڕیاریدا کە گەریلا بنێرێت بۆ شەنگال. لەسەر ئەو بنەمایە منێش یەکێک بوووم لەو گەریلایانە کە لە گروپەکانی سەرەتادا بووم ڕوومان کردە شەنگال.

 من پێشتر قەت شەنگالم نەدیتبوو. ئێمە شارەزای ناوچەکە نەبووین. لە شەنگال هێچ هێزێک نەمابوو. هەموو ڕایانکردبوو، لە لایەکیتریش ئێمە دەچووین بەرەو شەنگال. ئەوەی من لە شەنگال بینیم قەت بیرم ناچی، لە لایەک ئێمە توڕە بووین و لەلایکیتریش خەڵکی شەنگال هەوڵی دەدا بچن بۆ ناوچەیکی پارێزراو، ئەو ڕەوشە ئەرکی گەرانی گەریلای دەخستە پێش چاومان.

سەرنجی هەموو کەسێک لەسەر گەریلا بوو

گەریلای هەپەگە هێرش هەورامان وتیشی "ئێمە سەرەتا کۆمەڵگای ئیزیدمان نە دەناسی. بەڵام کاتێک گەل پێشوازیی لە ئێمە کرد، مۆراڵێکی بەرزیان دایە ئێمە، زۆر پێی کەیف خۆشبووین، ئەوانیش زۆر تەڤگەری ئێمەیان نە دەناسی، بەڵام ئەوەیان باش دەزانی ئەو هێزە گەریلایە بۆ پاراستنی ئەوان هاتووە. ساتەکان زۆر بە کاریگەر و پر لە ئازار بوون، کاتێک سەیری گەریلات دەکرد هیوات لە چاویاندا دەبینی، خاونداریکردنی گەریلا لە گەل مرۆڤی سەر سام دەکرد.

لە کاتێکدا کە هەموو دونیا بێدەنگ بوو، گەریلا چوو بۆ شەنگال، هەموو کەس تامەزرۆی ئەوە بوو، گەریلا دەبێت چۆن ڕۆڵ ببینت و چی بکات؟ بە هەزاران پێشمەرگەی لێ بوو، دەیانتوانی پێش لەو کۆمەڵکوژییە بگرن، بەڵام بە داخەوە لە جیاتی خاوەنداری لە گەل بکەن رۆیشتن، بۆیە هەموو کەس سەرنجی لەسەر گەریلا بوو، گەریلا بە زۆر و زەحمەتی خۆی گەیاندە چیای شەنگال و بە هەزاران مرۆڤی پاراست و ڕزگاری کردن. لە کوێ مەترسی هەبێت گەریلا ئامادەیە لەوێ شەڕ بکات و گەل بپارێزێت. دونیا هەموو دیتی کە گەریلا هێزی پاراستنی  پرۆفێشناڵی کوردستانە"

لە شەنگال هەنگاوی نوێ هەڵێنرا

گەریلای هەپەگە هێرش هەورامان ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە چەند مانگێک بە هێزێکی بچووکی گەریلا لە شەنگال بەرخۆدانیان کرد، ئاماژەی بەوەشدا، کە شەنگال هەنگاو بە هەنگاو لە تاریکییەوە خۆی گەیاندە ڕووناکی.  ئەو گەریلایە وتیشی، گەریلا نەک تەنیا لە هەرێمێک شەڕی دەکرد بگرە ڕۆژ بە ڕۆژ ناوچەی نوێی ڕزگار دەکرد. دەرفەتی ژیانێکی نوێی دەدایە گەل، پێشتر گەلی شەنگال لە دەرفەتی پەروردە بێ بەشکرابوون، بەڵام لەگەڵ گەریلا هەنگاو بە هەنگاو  خۆیان پەروردە دەکرد هێزی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) و یەکەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) درووستبون.  بناغەی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری دانرا. بە کورتی لە شەنگال لە لایەک گەل هەنگاوی ئازادی دەهاویشت، لە لایکی تریش گەل بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە دەکرا.

شەنگال ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک کە خۆی بەرێوە ببات و بپارێزت. گەریلای هەپەگە و یەژا ستار کاتێک ئەرکی خۆی تەواو کرد گەڕایەوە، بەڵام گەل نەی دەویست گەریلا بگەڕێتەوە. بەڵام ئێستا شەنگال زانا و هۆشیار بووە. خاوەنی ئەو هێزەیە کە بتوانی لە دژی هێرش خۆی بپارێزێت، بێگومان پلانی دووژمن لەسەر شەنگال کۆتایی پێ نایەت. لە ئێستادا جار جار بە هێرشی ئاسمانی پلانەکانی خۆی پێشاندەدا، بەڵام ئیتر شەنگال شەنگالی پێشتر نییە، ئێمەش وەک هێزی گەریلا نەک تەنیا بۆ شەنگال بەڵکو بۆ هەموو کوردستان ئامادەین گەل لە هێرشەکانی دووژمن بپارێزین.  ئیتر نابێت کۆمەڵکوژی ببێتە چارەنوسی گەلی شەنگال، چارەنوسی گەلی شەنگال بەدەستی شەنگالیەکانی دیاری دەکرێت. ئێمەش ئامادەین لەسەر ڕێبازی دیموکراسی و ئازادی پشتگیری ئەوان بکەین.

ژ.ت