گەلی باشووری کوردستان لە قەندیل بانگەوازی بەرخۆدان-یان کرد

بەهەزاران هاووڵاتی لە شارو ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان خۆیان گەیاندە قەندیل، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا-یان شەرمەزارکرد و لە دژی داگیرکەری سوپای تورکیا داوای بەرخۆدانییان کرد.

بە هەزاران کەس لە دژی هێرشی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیا لە سەر خاکی باشووری کوردستان کە بەرەو قەندیل بەڕێ کەوتبون بەرەو گوندی پیردەشار ڕێپێوانیان کرد.

چالاکوانان لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان، ڕاپەڕین، شارەزوور، کفری، خورماتوو، چەمچەماڵ وڕانیە بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن.

 لە ڕێپێوانەکەدا پانکارددەگڵی بە نوسراوەگەلی  وەک " هەر چەندە چیاکانی ئێمە بۆردمان بکەن، گەنجانی چیاکان ناترسن" و " ڕاپەڕە و داگیرکەری تێک بشکێنە" بەرز کرایەوە و دورشمی"  مەرگ ونەمان بۆ داگیرکەر"، " بکوژ ئەردۆغان" و " ترۆریست ئەردۆغان " وترایەوە.

ئاپۆڕای جەماوەر کە تاکو گوندی پیردەشارێ ڕێپێوانیان کرد ، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

لە چالاکییەکەدا  لەسەر ناوی گروپی چالاکانی قەڵغانی زیندوو تۆڵهەڵدان قسەی کرد و وتی: پێویستە هەموو گەلانی ئازادیخواز خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی قەندیل بکەن. ئێمە هەمووان دەزانین کە دەوڵەتی تورکیا خاکی باشووری کوردستانی داگیر کردووە. ئەو داگیرکارییە نەتەنیا لەسەر قەندیل بەلکو لەسەر هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کوردستانە، هەر بۆیە دەبێت ئێمە خاوەنداریەتی لە خاکی کوردستان بکەین.

لە بەردەوامی قسەکانیدا تۆلهەڵدان وتی، قەنیل خاوەن مێژووێکی تایبەتە. بۆ پاراستنی ئەو مێژوویە دەبێت گەل ی کورد بێنە قەندیل. دەبێت ئێمە بە ڕۆحی نەتەوەییەوە  بیربکەینەوە  و لەدژی داگیرکەری بوەستینەوە. ئە داخوازی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی کوردستانە دەبێتە خەون بۆ داگیرکەر. هەتاکو تاکێکی ئازادیخوازی کورد مابێت ئەو خەونەی ئەردۆغان نایەتە دی. ئێمە ئیستا لە قەندیلین ، با ئەردۆغان وسوپاکەی بێنە قەندیل و ببینن کە بەرەو ڕووی چە بەرخۆدانییەکی مەزن دەبنەوە.

لە بەردەوامیدا لە سەرناوی بەرەی نیشتمانی لەدژی داگیرکەری مامۆستا پێشڕەو قسەی کرد و وتی: هێزەکانی گەریلا لە کەرکووک، مەخموور، جەلەولا و باشووری کوردستان لە دژی داعش شەڕیان کرد. نەیانهێشت خاکی باشووری کوردستان داگیر بکرێت.ئەردۆغان بە بیانووی هێزی گەریلا دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات. دەبێت هەموو پارتەسیاسییەکان وگەلی کوردستان ئەوە باش بزانن، ئەردۆغان بە نیازە هەموو باشووری کوردستان داگیر بکات. ئێمە وەک گەلی باشووری کوردستان ئەم داگیرکارییە قەبووڵ ناکەین و لەدژی ڕادەوەستین.

مەلا سامان سەنگەسەری: ئەمڕۆ قەندیل و باشووری کوردستان لە ژێر مەترسی داگیرکەریدایە. دەبێت هەموو مەلا ئایینیەکان لە وتارەکانیاندا باگەوازی پاراستنی خاکی کوردستان بکەین. ئەمڕۆ ڕۆژی غیرەت و بەرخۆدانییە. داوا لە گەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم بێنە قەندیل، ئەگەر قەندیل داگیر بکرێت ئەوا دەبێتە مۆڵگەی داعش.

محەمەد حەسەن هاوشارەداری قەندیل: ئێمە هیچکات لەهەمبەر دەوڵەتی تورکیا سەرمان دانەنەواندووە. دەوڵەتی تورکیا دەیهەوێت کە ئەو ڕۆحە نەتەوەییە  کە لە نەورۆزی قەندیلدا خۆی دەردەخات لە ناو بەرێت. ئەو خەونەی ئەردۆغان کە گرتنی قەندیلە هیچکات نایەتە دیی.

سەعدوون جاف لەسەر ناوی عەشیرەتی جاف : داوا لە هەموو گەلی کورد و بەتایبەت عەشیرەتی جاف دەکەم، کە بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەشداری لە بەرخۆدای قەندیل بکەن.  وداوا لە هاووڵاتیانی باشووری کوردستان دەکەم کە لە بەرانبەر ئەو داگیرکاریانەدا بێدەنگ نەبن.

بەیاننامەکە بە دروشمی  بژی بەرخۆدانی قەندیل و  ترۆریست ئەردۆغان کۆتایی پێهات.

ک-ش