گەلی مەخموور بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووکان ڕێپێوان دەکەن

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە ٤ ژن لە کامپی پەنابەرانی مەخموور شەهید بوون. گەلی مەخموور بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی کەمپی مەخموور دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

مەراسمەکە لەلایەن رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانەوە بەڕیوەدەبرێت و کاتژمێر١٣:٠٠ لەبەردەم ناوەندی چاند و هۆنەری مەخمور دەستی پێکرد و هاوڵاتیان لەوێوە تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەناو کامپەکەدان ڕێپێوانیان کرد .

هەروەها شاندێکی کەنەکە لە مەراسیمەکەدا ئامادەدەبن.

یەکێتی نیشمانی کوردستان، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، حیزبی ڕووسێ خەدر و ژمارەیەک لەکەسایەتییەکان لە مەراسیمەکەدا بەشدارن،

بەهەزاران کەس کە لە مەیدانی مەراسیمەکەدا کۆبوونەتەوە و بەئامانجی ئیدانەکردنی بێهەلوێستی  نەتەوەیەکگرتووەکان بەروە بینای نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکامپی مەخموور دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. دوای گەییشتنی خۆپیشاندەران بەیاننامەیەک خۆێندرایەوە و جەماوەر دواتربەشداری لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهیدەکان دەکەن.

تەرمی ئاسیا عەلی محەمەد – ٧٣ ساڵ، نارنج فەرهان قاسم – ٢٦ ساڵ (کچی ئاسیا عەلی)، ئەڤین کاوە مەحمود - ١٤ ساڵ ( نەوەی ئاسیا عەلی)، ئەیلەم محەمەد عەمەر – ٢٣ ساڵ، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٠٠، لە مەراسیمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

 

ک٠ش