یەکینه‌ی تۆڵە به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌ چالاکی لەدژی هێزەکانی پۆلیس لە ئامەد ڕاگه‌یاند

گرووپی «یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەرڤان ئامەد» لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرپرسایه‌تیی خۆی له‌ ٢چالاکی ڕاگه‌یاند كه‌ ڕۆژانی ١٥ و ١٧ی تەباخ لە ناوچەی باخلاری ئامەد لەدژی هێزەکانی پۆلیس ئەنجامیان دابوو. لەوچالاکییەدا بەلانی کەم دوو ئەندامی هێزەکانی تایبەت کوژران.

یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەرڤان  ئامەد ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی دەربارەی دوو چالاکیی هێزەکانیان لە  دژی پۆلیسی تورک بڵاو کردەوە کە ڕۆژانی ١٥ و ١٧ی مانگی تەباخ ئەنجامدراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکینەکەمان ڕۆژی ١٥ی تەباخ  لەدژی بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی باغلاری ئامەد، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بە بنکەکە و ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس گەیشتووە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕۆژی ١٧ی مانگی ئاب یەکینەکەمان لەدژی تیمە تایبەتەکانی پۆلیس لە نزیک بازاڕی شەیتان لە گەڕەکی فاتیح لە ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکییان ئەنجامدا و بە چەک لە تیمە تایبەتەکانیاندا، لەو چالاکییەشدا دوو ئەندامی تیمی تایبەتی پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

لەو چالاکییەدا ٢ پۆلیسی سەربەهێزەکانی تایبەت کوژران و پۆلیسێکی تریش برینداربوو.  دوای چالاکییەکە دەوڵەتی فاشیستی تورک ویستی کوژراوەکانی لە ڕای گشتی بشارێتەوە و لە ڕێگەی میدیا چەواشەکارەکەیەوە راستییەکان بشارێتەوە.

ک-ش