یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و ئەستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

گروپی "یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی" رایگەیاند، لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لە ئەستەنبولیش لە دژی ناوەندێکی بازرگانی کە بۆ سوپای تورک کار دەکات، چالاکییان ئەنجداوە.

بە ناوی ئەو گروپەوە لێدوانێک بڵاو کراوەتەوەو تێیدا هاتووە:

"ئەندامەکانمان لە یەکینەی پۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەی پۆلیسی مەلیک ئەحمەد سوریچی چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەندامەکانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوە، ٦ بۆمبی دەستکردیان فڕیداوەتە ناو بنکەی پۆلیس. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی خۆڕاگریی بەڕێوەبەرایەتی سووری ئامەد بەڕێوە چوو، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەی بنکەی پۆلیس و خاڵە پاسەوانییەکان کەوتووە. تا ئێستا ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

٢٤ی کانونی دووەم بە هەمان شیوەی ئەندامانی یەکینەکەمان، لە سەر رێگای تەم-ی ناوچەی ئەسەنیورت هارامی دەرەی ئەستەنبول، بارهەڵگرێکی ژووری بازرگانی دەریاییان سووتاند. ژووری بازرگانی دەریایی، ئامرازێکی شەڕی قێزەون و دزە کە کار بۆ گواستنەوە بازرگانییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەکات. چالاکییەکانمان لە دژی ئەو ناوەندە بازرگانی و ئابورییانەی لە دژی گەلی کوردستان، پشتیوانی شەڕ دەکەن، بەردەوام دەبن.

ئێمە ئاڵای خۆڕاگرییمان لە چیاگەرەکان، زەریاکان، محمد تونچەکان و ئیسلام گەڤەرەکان وەرگرتووە. ئێمە سەربازی تۆلەسەندنەوەی خوێنی سۆرخوێنەکان و غەمگینەکانین. هەموو ساتێک و لە هەموو شوێنێک، لە دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و سیستمی قڕکەر پارچە پارچە دەکەین و تۆڵەمان دەسەنێنینەوە."

ز.ش