یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە سووتاندنی هوتێلی 'فوهوشێ'ی لە بەیۆغلو گرتە ئەستۆ

لە ناوچەی بەیۆغلووی ئەستەنبۆڵ لە ١٩ی کانونی دووەم هوتێلێک سووتابوو، دەستەیەک بەناوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید سۆرۆ ئامەد بەرپرسیارییەتی گرتە ئەستۆ.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ئامەد سۆرۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هوتێلێکی چوار قات لە بەیۆغڵوو لە چالاکییەکان سووتێنراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە: "ئەندامەکانی یەکێتی تۆڵەکردنەوەی شەهید سۆرۆ ئامەد بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ١٩ی کانونی دووەم لە گەڕەکی حوسەینیگا لە ناوچەی بەیۆغڵووی ئەستەنبۆڵ لە هوتێلێک چالاکییان ئەنجام داوە. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا هوتێلێکی چوار قات سوتێندرا".

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی لەو هوتێلە گوشار لە ژنان دەکرا بۆیە چالاکیان لەدژ کردووە. یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە ڕایانگەیاند کە ئەوان لەو بابەتەوە پێشتریش هۆشداریان بە هۆتێلەکە دابوو.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە وتراوە: "لە ڕوونکردنەوەکەی پێشترمان ڕاگەیاندبوو کە ئێمە تۆڵەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و سیاسییەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەکەینەوە. دەبێت هەمووان بزانن کە ئەو چالاکییەکە تەنیا تروسکەی ئاگری تۆڵەکردنەوەمانە. پێش هەمووشیان شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەری جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدبوون و ئازارەکانی گەلانی کوردستان هەموویان دەکەینەوە".

ز.ش