ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی تایبەتی ٨ی مارسی گۆڤاری ژیلەمۆ بڵاوکرایەوە
ژمارەی تایبەتی ٨ی مارسی گۆڤاری ژیلەمۆ، ئۆرگانی فەرمی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان (کەجەرە) و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەلاتی کوردستان YJCR چاپ و بڵاوکرایەوە. -
گەریلای ئازادی: یەژا ستار هێزی تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە
گەریلای یەژا ستار ئازادی دەمهات لەسەر ٨ی مارس قسەی کرد و ڕایگەیاند کە یەژا ستار هێزی تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژییە دژی ژنان و وتی: "بە هیچ شێوەیەک نادادپەروەری، ناحەقی و توندوتیژی، کوشتن و کۆمەڵکوژی دژی ژنان قبووڵ ناکەین. -
بێریڤان شاهۆ: ژنانی تێکۆشەر مۆری خۆیان لە لاپەڕەکانی مێژوو داوە.
ڕۆژنامەنوس بێریڤان شاهۆ، لە بارەی ٨ی ئادار و خەباتی ژنانی تێکۆشەرەوە وتی: "ژنانی تێکۆشەر هەر لە خەباتی ٨ی ئادارەوە تا تێکۆشانی 'ژن، ژیان، ئازادی' مۆری خۆیان لە لاپەڕەکانی مێژوو داوە." -
ژنانی عەفرین: ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانە لە دژی دەسەڵاتداری
ژنانی عەفرین ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد و ئاماژەیان بەوەدا لە مێژە تێکۆشان دەستیپێکردوە و و گوتییان: "هەتا ئازادی ژن پێكدێت، تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری بەردەوامی دەبێت." -
خرۆشی ٨ی مارس لە ئەریڤان: خۆمان لە بیرۆکەی شۆڕشی ژنان دەخەمڵێنین
لە ئاهەنگێکدا کە لە ئەریڤان بە بۆنەی ٨ی مارس بەڕێوەچوو، پەیامێک خوێنرایەوە: "ئێمە بە پشتیوانیکردن لە بیرۆکەی شۆڕشی ژنان تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان لە دژی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاو پەرە پێدەدەین." -
'کۆنگرەی ستار خۆی لەسەر شۆڕشی بیرکردنەوە بونیاد دەنێت'
وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار گولستان گولۆ وتی: "پرسی ژن لەناو کۆمەڵگادا پرسێکی بنەڕەتییە. لەبەر ئەمە کۆنگرەی ستار خۆی لەسەر شۆڕشێکی فکری بونیاد دەنێت." -
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕەژاک
لە کەرکوک بە بۆنەی ٨ی مارس خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕەژاک. -
ڕێپێوانی ٨ی مارس لە مەخموور: ناتوانن ڕۆژی ژنان تاریک بکەن
ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا، پەیامی "ناتوانن ڕۆژی ژنان تاریک بکەن" خوێنرایەوە. -
'بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ ژنان گەیشتنە ئەم ئاستە'
لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، خویناو خەلیل، وتی: "بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی ژانان گەیشتوینەتە ئەم ئاستە، بە شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەو ژنانەی کە هەموو شتێکیان لێ قەدەغە کرابوو، لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماند و بوون بە پێشەنگ." -
کەژەکە پەیامی ٨ی مارسی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد
کەژەکە بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، پەیامێکی بۆ ژنانی شۆڕشگێری ئەڤغانستان (راوا) نارد وتی: "تێکۆشانی ئێوە وەک تێکۆشانی خۆمان دەبینین، لەناو تێکۆشانماندا درێژە بە تێکۆشانی ئێوە دەدەین." -
ژن تیڤی یادی شەش ساڵەی دامەزراندنی کردەوە
لە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا، ستافی ژن تیڤی، یادی شەش ساڵەی کار و چالاکی و خەباتی خۆیان لە ئۆفیسی ژن تیڤی کردەوە. -
فەرماندەیی یەژەشە: ٨ی مارس ناسنامەی بەرخودانی ژنانە
یەژەشە بە بۆنەی ٨ی مارسەوە سەرجەم شەهیدانی ئازادی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "٨ی مارس ناسنامەی بەرخودانی ژنانە. ئێمە وەک ژنانی ئێزدی بەڵێن دەدەین هەموو رۆژێک بە پێشەنگایەتی ژنان ، پەرە بە تێکۆشانمان بدەین". -
یەژاستار: ئێمە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرخودان دەکەینە بناغەی ژیانمان
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار: بۆ ئەوەی ئەم بەهارە بکەینە سەرەتای بەهاری ژن و بە سیستمی پیاوسالاری بڵێن 'بوەستە'، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئێمە بەرخودان دەکەینە بناغەی ژیانمان. -
'لە دژی سیاسەتی گوشار و پیاوسالاری لە ٨ی ئادار لە گۆڕەپانەکان دەبین'
بەڕێوەبەری بەدەپە و چالاکوانی تەژەئا داوایان لە هەموو ژنان کر لە ٨ی ئاداردا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و لە دژی هێرش و گوشاری دەسەڵاتدارێتی ڕێکخستنەکانیان گەورەتربکەن. -
'لە سایەیی ڕێبەڕێتیەوە، ژن مافەکانی مسۆگەر دەکات'
ژنانی کۆنگرە ستاری شاری عامودێ ٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی کرێکاریان پیرۆزکرد و گوتییان: "کوشتنی ژنان وەک بڕینەوەی دارێکە، دەبێت مافە ژیانییە ڕەواکانی ژنان مسۆگەربکرێت". -
هەپەژە: دەبێت ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەموو رۆژێک بگۆڕن بۆ ٨ی مارس
هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەبێت ژنان بە یەک دەنگ و یەک رۆحەوە برژێنە گۆڕەپانەکان و هەموو رۆژێک بگۆڕن بۆ ٨ی مارس. -
کەنەکە بەبۆنەی ٨ی مارسەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، کوردستان بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد، ئازاد دەبێت و هیچ هێزێک ناتوانێت رێگری لەوەبکات. -
'بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران'
ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: "بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا بە هەزاران ژن لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خەبات دەکەن." -
کەجەکە: لە رێگەی ئازادی ژنەوە کۆمەڵگە و ژیان ئازاد دەبن
کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەرەوە بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، "لە رێگەی ئازادی ژنانەوە کۆمەڵگا و ژیانیش ئازاد دەبن". -
کەبەدەهە: شەڕی ئازادی بەهێزتر دەکەین
کۆنسەی گشتی کەبەدەهە بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار، داوای کرد دژی فاشیزم و پیاوسالاری سەرهەڵدان مەزنتر بکرێت و گوتی: "ئەمە شەڕی ئێمەیە؛ ئێمە لە ڕیزەکانی پێشەوە دەبین و شەڕی ئازادی بەهێزتر دەکەین". -
بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە ڕێکخراوی ڕێپاک ئێوارە ڕێسەپسیۆنێکی ڕێکخست
لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ڕێپاک بەبۆنەی 8ی ئادارەوە ئێوارە ڕێسەپسیۆنێکی تایبەت بە ژنانی بە دروشمی 'ژنان لە خۆڵەمێش خۆیان کۆمەڵگا بنیاد دەنێنەوە' ڕێکخست. -
فەرماندەی یەپەژە دلبرین کۆبانێ: بەڵێنمان بە ژنان داوە
فەرماندەی یەپەژە دلبرین کۆبانێ گوتی: "ئێمە بەڵێنمان بە ژنان داوە، باجەکەی هەرچی بێت، پاشەکشە ناکەین". -
لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، چالاکییەکانی هەشتی مارس خرایە ڕوو
لە شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەلایەن زیاد لە 30 ڕێکخراوی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنان، چالاکییەکانی 8ی مارس خرایە ڕوو. -
چالاکیەکانی ٨ی ئادار: ئازادی بە پێشەنگایەتی ژن پێکدێت
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا لە چەندین شاردا ژنان کۆبوونەوە و گوتیان: "ئازادی بە پێشەنگایەتی ژن پێكدێت" هەروەها گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزارکرد. -
شاتوو محەمەد: ژنانی گەریلا پێشەنگی کار و خەباتی ژنانن دژ بە سیستمی سەرمایەداری
ڕۆژنامەنوس شاتوو محەمەد لەبارەی خەبات و تێکۆشانی ژنان، ژنانی گەریلا و ژنانی ڕۆژئاوای بە پێشەنگ دەزانی و وتی: "ژنانی گەریلا پێشەنگی کار و خەباتی ژنانن دژ بە سیستمی سەرمایەداری."