بە پاساوی بەکارهێنانی ناوی "کوردستان" لێکۆڵینەوە لە لەیلا گیوڤەن دەستی پێکرد
بە پاساوی ئەوەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) ناوی "کوردستان"ی بەکارهێناوە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوەکردن لێیان.
بە پاساوی ئەوەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) ناوی "کوردستان"ی بەکارهێناوە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوەکردن لێیان.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە چەولێک لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا ناوی "کوردستان"ی بەکارهێنابوو. لەسەر ئەوەی، کە وتویەتی، "کوردستان" لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە چەولیک لێکۆڵینەوە لە دژی گیوڤەن دەستیپێکرد.
داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە، هەر چەند ناوی "کوردستان" بە تەنها " تاوان" نییە، بەڵام گیوڤەن بەوە "پروپاگەندەی بۆ رێکخستن" کردووە، بۆیە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەى لە گیوڤەن بکرێت.
ژ.ت