بە ڤیدیۆ و وێنە؛ سەربازە داگیرکەرەکان لە ترسا ناوێرن سەریان بەرز بکەنەوە

سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ناوێرن لە ترسا سەریان بەرز بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک وەک بەرد و لە دۆخی نەجوڵان  دا دەمێننەوە. گەریلاکان ئەو ترس و دۆخەی سەربازانی سوپای تورک-یان تۆمار کردووە.

دیمەنێکی نوێ لە ناوچەکانی گەریلاوە هاتووە و شوێنی دیمەنەکە زاپە.

دوو گەریلای نیشانەشکێن لە تیمە گەڕۆکەکاندا دوای چالاکیی نیشانەشکێنی و بەبێ ئەوەى شوێنی خۆیان ئاشکرا بکەن، چاودێریی جموجوڵی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر دەکەن.

گەریلاکان ئەوە دەبینن، کە داگیرکەران لە نزیکیانەوەن و لەبەر ئەوەش بە دەنگێکی نزم قسە دەکەن.

داگیرکەرانی ناوچەکە بەهۆی ترسەوە ناتوانن بۆ چەند کاتژمێرێک سەریان بەرز بکەنەوە.

سەربازانی تورک لە ترسا وەک بەردیان لێهاتووە و لە ترسی ئەوەی 'فیشەکی گەریلام بەردەکەوێت' بە ناچاری خۆیان دەکەن بە مردوو.

ئەوە لە کاتێکدایە سوپای تورک لە میدیاکانی شەڕی تایبەتی خۆیاندا ئەوە بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە سەربازەکانیان "داستان تۆمار دەکەن"، بەڵام پێچەوانەکەى لەلایەن کامێراکانی گەریلا تۆمار کراوە.

ژ.ت