بافڵ تاڵه‌بانى: یەکێتی لە دژی جەنگە لە نێوان پارتی و پەکەکەدا

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لە دژی جەنگە لە نێوان پارتی و پەکەکەدا. راشیگەیاند، یەکێتی ئاگاداری ناوەرۆکی  رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەى نێوان حکومەتى هەرێم و تورکیا نییە.

میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویانکردەوە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) رایگەیاندووە، "یه‌كێتیی به‌ڵێ بۆ شه‌ڕى ناوخؤ ناكات‌و ناشبێته‌ به‌شێك، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دژى شه‌ڕى براكوژین، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رى ئه‌و جه‌نگه‌ له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستى ڕه‌سمى یه‌كێتیه‌".

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاندووە، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی ئاگادارى ورده‌كاری ‌و ناوه‌ڕۆكى ڕێكه‌وتنى ٥٠ ساڵیى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم‌ و توركیا نییه‌".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "به‌وردى ئاگادارین ‌و ده‌زانین كێن ئه‌وانه‌ى کاری قاچاغ  ده‌كه‌ن لە سنوری ئێمە، به‌مزوانه‌ ئیجرائاتى زۆر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".

ژ.ت