بانگەوازی نەورۆز: بە رۆحی بەرخۆدان ئاگری نەورۆز گوڕ دەکەین
لە ژمارەیەک شاری باکوری کوردستان دەست بە ستارتی نەورۆز کرا و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکان کرا.
لە ژمارەیەک شاری باکوری کوردستان دەست بە ستارتی نەورۆز کرا و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکان کرا.
نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی ' کات کاتی سەرکوتنە' لە ٧٢ شار و شاروچکە پیرۆز دەکرێت. بە زۆر شار دەست بە ئامادەکاریەکانی نەورۆز کراوە. لە راگەیەنراوەکانی نەورۆزدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرا.
روحا
ڕێکخستنی هەدەپەی روحا لەبارەی ئاهەنگی نەورۆز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بە بەشداری ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا خوێندرایەوە. زیا چالشکان هاوسەرۆکی هەدەپەی روحا رایگەیاند، هیوادارن نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی ئازادی و داواکاری ئاشتی و ئازادی بە ئاگری نەورۆز بەرز دەکەن.
ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپەش لەبارەی نەورۆزەوە وتی، " نەورۆز لەدژی زوهاکەکان بەرخۆدانی کاوەکانە. نەورۆز ئاشتی و ئازادیە. رۆژێکی نوێیە. لە ١٩ی مانگدا لە ناوچەی پرسوس ئاگری نەورۆز هەڵدەکەین. لە ٢٠ی مانگیشدا لە ناوەندی روحا بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز پیرۆز دەکەین. لە ٢١ی ئازادا لە وێرانشەهیر ئاهەنگ ئەنجام دەدەین. هەموو کەسێک بۆ ئاهەنگەکان بانگهێشت دەکەین."
ئامەد
نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتنە' پیرۆز دەکرێت. نەورۆز ئامەد رۆژی ٢١ی مانگ لە گۆڕەپانی نەورۆز پیرۆز دەکرێت. لە ئامەد بەر لە ئاهەنگە گەورەکە، ئاگری نەورۆز لە ناوچەی پەیاس هەڵکرا. دواتر ئاگری نەورۆز لە ناوچەی فارقین هەڵکرا. لە ئاهەنگەکاندا بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی هەدەپەی پەیاس و فارقین بەشداریان کرد.
لە ئاهەنگی نەورۆزدا لەبەر دەنگی دەهۆڵ و زوڕنا جەماوەر دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد. لە ئاهەنگەکەدا منداڵانیش خۆشحاڵ بوون. منداڵان بە ئاڵاکانی هەدەپە بەشداریان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد.
ئاگری
لە ئاگری ئامادەکاری نەورۆز دەستیپێکرد. ژنانی بازید رژانە نێو بناری چیای ئاگری و ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. ژنان لە دەوری ئاگر دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.
ئیزمیر
ڕێکخستنی هەدەپەی ئیزمیر بۆ خەباتی نەورۆزی ئیزمیر لە باڵەخانەکەیان کۆبونەوە و کۆنفڕانسی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و زۆر کەس بەشداریان کرد. بەرنا چەلیک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیزمیر قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی نەورۆزدا و رایگەیاند، رۆژی ٢٠ی ئازار ئاهەنگی نەورۆز لە گۆڕەپانی گوندوغدۆ ئەنجام دەدرێت و داوای لە خەڵکی ئیزمیر کرد بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەن.
دواتر جەماوری هەڵپەڕکێی نەورۆزیان ئەنجامدا.
ئەدەنە و مێرسین
ڕێکخستنی ئەدەنە و مێرسینی هەدەپەش دەستیان بە ئامادەکاری نەورۆز کرد و داوایان لە خەڵکی ئەو دوو پارێزگایە کرد بەشداری لە ئاهەنگەکاندا بکەن. لە ئەدەنە ٢٠ مانگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت و لە مێرسینیش ١٩ی مانگ ئاهەنگی نەورۆز ساز دەکرێت.
ف.ق