بایک: پەکەکە گەلیکی کرد بە هیوای جیهان کە لەسەر لێواری مردن بوو

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و وتی: " پەکەکە گەلیکی کرد بە هیوای جیهان کە لەبەرلێواری مردن بوو . لەبەرئەوە مرۆڤایەتی پەکەکە، کورد و ڕێبەر ئاپۆی کرد بە نمونە."

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

پەیامی جەمیل بایک بەم شێوەیەیە:

"دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکە بۆ ئێمە، بۆ گەلەکەمان. بەم بۆنەیەوە، جەژنی سەرهەڵدان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە، ئەندامانی پەکەکە، بە تایبەتی گەریلاکان، تێکۆشەرانی زیندان، گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی هەڤاڵ حەقی کارەردا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەمەوە. ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە کە بە شەهیدان ڕێبەرتی و خەڵکی کوردستانمان داوە.

کاتێک باسی پەکەکە دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان بەبیردێتەوە. چونکە پەکەکە پاش شەهیدبوونی هەڤاڵی حەقی کارەر دامەزرا. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە جەختی لەسەر گرنگیی هاوڕێیەتی کردەوە. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مەزنی دەستپێکرد، ئەوە بەهۆی ئەو تووڕەییە گەورەوە بوو. لەشۆڕشدا دوو هەستی زۆر هەستیار هەن. یەکەمیان تووڕەیی و دووەمیان خۆشەویستییە. لای ڕێبەر ئاپۆ، هەردووکیان زۆر گەورەن. لەبەر ئەوە، تێکۆشانێکی گەورە بەهایەکی مەزنی دروستکرد. ڕێبەر ئاپۆ پاش ئەو تووڕەییە لە دژی دەوڵەتی داگیرکەر هەستایە سەرپێ. سیاسەتی قڕکردنی دوژمنی لەسەر گەلی کورد قبوڵ نەکرد. هەروەها ئەو بارودۆخەی کە گەلی کورد تێیدا بوو قبوڵی نەکرد. پەکەکە واتە لە دژی زوڵم و ستەم و جینۆساید و کۆیلایەتی دەوەستێتەوە. سووربوون لەسەر ئازادی و دێموکراسییە. ڕێبەرتی کە عاشقی ئازادی بوو هێشتا لە گوندەکەی بوو کە دەستی بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کرد.

ئەگەر ئێوە خزمەتی ئازادی گەلی کورد نەکەن ناتوانن لە دژی دوژمن لە کوردستان بوەستنەوە. تەنانەت ئەگەر هەڵوەستەیش بکەیت، ناتوانیت ئەنجام بەدەست بهێنیت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ قوربانییدا. تەنیا بە فیداکارییەکی زۆر خەڵکی کورد لە خەوی مردن ئاگادار دەکرێنەوە. هەندێک کەس وایاندەزانی بێ ئەوەی قوربانی بدەیت، دەتوانرێت لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک بوەستنەوە و شۆڕش بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن، بەڵام ئەوان تەنها خۆیان هەڵدەخەڵەتاند. لە کۆتاییدا هەمووان بینییان کە هیچ کەسێک ناتوانێت لە بەرامبەر داگیرکەراندا بوەستێت و پارێزگاری لە خەڵک بکات جگە لەو میلیتانیەی کە ڕێبەرتی دروستی کردووە. ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەمڕۆ شێوازی جیاوازیان جێبەجێ کردووە هیچیان نەماون. ڕێبەر ئاپۆ و میلیتانەکانی ئەو کەسانەن کە گۆڕانکاریان لە کوردستان دروست کردووە.

کۆمەڵگەی کوردی زۆر نائومێد ببوو

پەکەکە لە هەلومەرجێکی سەختدا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبات. لە جیهاندا هیچ شۆڕشگێڕێک هێندەی شۆڕشگێڕانی کوردستان لەنێو سەختیدا نەبوون. ئەمە ڕاستیەکەیە چونکە دوژمنی گەلی کورد بەهێزە و سیاسەتی جینۆساید لە کوردستاندا پەیڕەو دەکات. بۆیە شۆڕشی کوردستان لەشۆڕشەکانی جیهان سەختترە، بەڵام ڕێبەرتی هەرگیز نەیوتووە کە بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە ناتوانێت تێکۆشان بکات. ئەو هەرگیز گلەیی لەوە نەکردووە. بەپێچەوانەشەوە هەمیشە ڕێگایەک بۆ نەهێشتنی گرفتەکان دۆزیوەتەوە و لە ئەنجامدا تێکۆشان فراوانتر بووە. ڕێبەرتی لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر سەختدا گەلی کوردی پێشخست. گەلی کوردی فێر کردووە کە چۆن دەتوانێت لە بەرامبەر سەختیەکان بوەستێتەوە و چۆن سەربکەوێت. چونکە داگیرکەران نائومێدییەکی گەورەیان خستە ناو کۆمەڵگەی کوردییەوە. ڕێبەر ئاپۆ لەدژی ئەوە وەستایەوە. بۆ نموونە ڕوونی دەکاتەوە: لە ئامەد ڕۆژێک کوردێک قسە لەگەڵ ڕێبەرتی دەکات و پێی دەڵێت: "کورد مردووە، ئایا دەتوانیت دارێکی وشک بچێنیت؟ ئەمە مەحاڵە! ڕێبەرتی دەڵێت،  ئەو دارە ڕەقەی دووبارە ڕواندەوە. ڕێبەرتی هەرگیز خۆی لە زەحمەتییەکان هەڵنەهاتووە، چونکە دەزانێت ئەگەر زەحمەتییەکان لەناو نەبەن، ناتوانن گەلی کورد لە مردن ڕزگار بکەن. وای لەکورد کرد کە لەم دۆخە تێبگات، بۆیە گەلی کورد بەها و کەرامەتی خۆی هەیە و هەستاوە سەرپێ.

خەسڵەتێکی دیکەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەم بزووتنەوەیە لەو کاتەوەی کە دامەزراوە لەسەر ئەم بنەمایە تێدەکۆشێت. پێش هەموو شتێک، ئێوە باوەڕتان وایە کە لە هێز و توانای خۆتان دڵنیا دەبن، بۆ هەر شتێک کە پێویست پێی بێت دەبێت شەڕ بکەی. تۆ چارەسەریەک لە خۆتدا دەدۆزیتەوە، هەرگیز خۆت لەسەر بنەمای چارەسەرێک یان لەسەر بنەمای هێزێکی دەرەکی بنیات مەنێ. ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێنا، چونکە پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە بنیاتنراوە. ئەو گەنجانەی بەشداری دامەزراندنی پەکەکە بوون هەمیشە کاریان بۆ خەڵک کردووە و هەرگیز بەدوای ماتریالیزم و دەسەڵاتدا ناگەڕێن. ئەوان پێویستیان بە شتی وا نەبووە. تەنها یەک ئامانجیان هەبوو، وەڵامی پێویستییەکانی خەڵک بدەنەوە و خەڵک لە مردن ڕزگار بکەن و بۆ ئازادی بژین. بۆیە هەموو شتێکی بەخشییە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەل. گیانی خۆیان بەختکرد بۆ ئەوەی دەستکەوت بۆ گەلی کورد دروست بکەن. گەلی کورد لە مردن ڕزگاری بوو و گەڕایەوە بۆ دۆخی ژیان. گەلێکی زیندووکردەوە کە لەبەرلێواری مردن بوو. بۆیە هەموو کەسێک کە بۆ مرۆڤایەتی و دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشن، پەکەکە و گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ بە نموونە وەردەگرن.

ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر بزووتنەوەیەکی سیاسی و سەربازی دامەزراند، بەڵکو لە بنەڕەتدا گرنگی بە پەروەردە دا. ڕێبەرتی لەنێو پەکەکەدا لەسەدا ٨٠ی کارەکانی کرد بە پەروەردە ، هەموو شتەکانی تر لەسەدا ٢٠ بوو. چونکە بۆ گەلی کورد پەروەردە، ژیانەوە و گەشەکردنی گەلی کوردە. پەیوەندی بەم پەروەردەوە هەیە گەلی کورد لەگەڵ پەکەکە و سەرکردایەتی و میلیتانەکانیدا زۆر دەستکەوتی بەدەستهێناوە. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەمانە بکات. هەروەها هەندێک کەس کە ئەمڕۆ چەند دەرفەتێکیان لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستیان هێناوە. لە جیاتی ئەوەی ئەو دەرفەتانە بۆ خزمەتی گەلی کورد بەکاربێنن، لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەریلاکان و گەلی کورد بەکاری دەهێنن. خەڵکەکەمان ئەمە دەبینن.

ژنانی کورد داستان دەنووسنەوە

پەکەکە لەڕۆژانی دامەزراندنیدا، ژنان و گەنجانیان کردە بنەما. لەسەر ئەم بنەمایە بۆتە بزووتنەوەی ژنان و گەنجان و گەل. ئەگەر ئەمڕۆ هەموو کەسێک خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکات، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ڕێبەرتی ئازادی ژنانی کردە بناغە. چونکە تێگەیشت بنەمای هەموو ئازادییەکان ئازادی ژنانە. دەیزانی ئەگەر ژن ئازاد نەبێت، کەس ئازاد نابێت. بۆیە ئایدیۆلۆژیا و فەلسەفە و تیۆری و پراکتیک و ڕێکخستنی ئازادی ژنی دروست کرد. ئەگەر پەکەکە بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی، ئەوە هۆکارەکەیەتی. وەک دەزانرێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆمەڵگایەکی دواکەوتووتر لە کورد و ژنانی کورد نەبوو. جیهان ئەمەی دەزانی ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز ئەمەی قەبووڵ نەکردووە. ئەمە هەرگیز بەسەر گەلی کورد و ژنانی کورددا نەچەسپاند. ئەو بە تووڕەیییەکی زۆرەوە لە سەر ئەمە وەستاوە. بۆیە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە نێوان ژنان و گەلی کورددا دروستکردووە. ئەوانەی ژن و مرۆڤی کوردیان بە دواکەوتوویی بینیوە ئێستا وەک نمونە دەیانبینن. چونکە گەلی کورد و ژنان داستان دەنووسنەوە. هەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ مرۆڤایەتی بوونەتە نمونە.

ئەگەر خەباتی ئەمڕۆی ژنانی کورد نمونەیەک بێت بۆ ژنانی جیهان، ئەوە بە هۆی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ بۆوە. هەمووان قەرزداری ڕێبەر ئاپۆن. ئەم قەرزە دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا بدرێتەوە. لە سەرتاسەری جیهان کەمپەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەڕێوەدەچێت. ئەمەش دەریدەخات کە گەلی کورد لە کوێوە هاتووەتە کوێ. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری هەڵمەتی 'کاتی ئازادی' بوون و هەموو ئەوانەی کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرتی تێدەکۆشن و هەموو ئەوانەی کە کار دەکەن بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر. ئەوان کارێکی پیرۆز دەکەن. هەرچەندە بۆ پەکەکە و گەلی کورد ئەم کارە دەکەن، بەڵام لە بنچینەدا ئەم کارە دەکەن چونکە داهاتوویان تێدا دەبیننەوە، چونکە لەمە تێدەگەن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان هەیە و ئەم هەڵمەتە بەڕێوەدەبەن. بڕوام وایە ئەوان لەم هەڵمەتەدا سەردەکەون.

ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا و پەکەکە تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوەدەبەن

وەک زانراوە، ئێمە لە دژی دوژمنێکی زۆر دڕندانە شەڕ دەکەین. لە پشت ئەم دوژمنەوە سیستەمێک هەیە کە پشتگیری لێدەکات. پێشتر زیاتر پشتگیری دەوڵەتی تورکیایان دەکرد. ئێستاش پشتگیری دەکەن، بەڵام نەک وەک پێشووتر. ئەم دۆخە لە ئەنجامی تێکۆشانی ئێمە بەدیهاتووە. لەگەڵ گەورەبوونمان لە تێکۆشاندا، ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکمان بە هەموو لایەک نیشان دا. بۆیە ئەوانەی پشتگیریان دەکرد کەمبونەوە. هەندێک لایەن ئێستا پشتگیری ناکەن. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە هەم لە تورکیا و هەم لە دەرەوەی تورکیا زۆر تەنگاو بووە. وەک پێشوو، پشتگیری وەرناگرێت، دۆخەکە بەم شێوەیەیە.

ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبات. بەم شێوەیە دەیەوێت هەمو ڕای گشتی و هەمو تورکیا و هەمو جیهان فریو بدات. تێکۆشانی ئێمە ڕێگری لەمە کرد. ئەوان چیتر ناتوانن کەس فریو بدەن، چونکە بەڕاستی ڕووی ڕاستی و دروستی خۆمانمان بۆ هەمووان نیشان دا. بۆیە خەڵکی کوردستان نابێت گوێ لەم دەسەڵاتە بگرێت، دەبێت گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەریلاکان بگرێت. ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکان و پەکەکە تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوەدەبەن. ئەم تێکۆشانە بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیش دەکەن.

بۆیە فیداییانی ئەم بزووتنەوەیە لە خواکورک و ئاڤاشین و زاپ داستان دەنووسنەوە. ئەم ڕۆحە ڕۆحی بەرخۆدان و ئازادی و دیموکراسیە. ژیانی خۆیان دەبەخشن بۆ پاراستنی بەها مرۆییەکان. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، چونکە ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەڕ بکات و بۆیەش مادەی کیمیایی بەکاردەهێنێت. وایاندەزانی هەموو کەس واز لە بەرخۆدان دەهێنێت و بەم شێوەیە لە سیاسەتی جینۆسایدکردندا سەردەکەوێت، بەڵام بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لە بەرامبەر چەکی کیمایاییدا وەستانەوە و گیانی خۆیان بەخت کرد، بەڵام خاکەکەیان بەجێنەهێشت و گورزی گەورەیان لە دوژمن دا. هەر کەسێک ئەم ڕۆحە بەرهەڵستییە لەخۆیدا بچێنێت سەردەکەوێت. ئەم ڕۆحیەتی بەرخۆدانە گوزارشت لە بەهاکانی مرۆڤایەتی دەکات.

ڕێبەر ئاپۆ بەم ڕۆحەوە دەستی پێکرد و بزووتنەوەکەی گەیاندە ئەو ئاستە. ئێستا بزووتنەوەی پەکەکە بووەتە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی. تێکۆشانی پەکەکە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپەی هێناوەتە بەر لێواری هەڵوەشاندن. هەموو کەس ئەمە دەبینێت. ئێمە چووینە ٤٤مین ساڵی دامەزراندنی پەکەکەوە. بۆیە دەبێت تێکۆشانمان زیاتر بکەین. هەر وەک چۆن ئێمە لە ڕێگەی تێکۆشانمانەوە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپەمان هێنایە سەر لێواری ڕووخاندن، هەروەها پێمان وایە ئەمساڵ ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە تەواو دەکەین. بەهار بۆ گەل و گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی دەگەڕێینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە سەرکەوتوو دەبین. جارێکی دیکە، جەژنی ژیانەوەمان پیرۆز دەکەم. بژی ڕێبەر ئاپۆ و بژی پەکەکە."

ف.ق