هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا کە لە سەر ماڵپەڕی کۆمەڵەکانی گەنجان بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە:
"تێکۆشانی بەرامبەر پیلانگێڕییە مێژووییەکان بە بەرەوپێشبردنی هێزی واتا دەتوانێت دەستەبەر بێت. تەنیا لەو رێگەوە مرۆڤ دەتوانێت لە ئامانجی هێزە پیلانگێڕەکان تێبگات و پوچەڵیان بکاتەوە. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵی رابردووی بەدیلگیرانی لە ئیمراڵی بەم جۆرە تێپەڕاندووە، بۆ تێگەیشتنی لە پیلانگێڕیی بەدواداچوونەکانی خۆی قووڵتر کردەوە. ئەگەر مامەڵەکردنی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر قۆناغی بەدیلگیرانی ٢٥ ساڵە بە چەند وشەیەک راڤە بکرێت، مرۆڤ دەتوانێت وەک "لە واتای قووڵبوونەوە و پێگەیاندنی هێزی واتاداری گەورە" گوزارشتی لێبکات. کاتێک لە قۆناغەکاندا وەک کەسایەتی لە رێبەر ئاپۆ دەڕوانین، دەبینرێت کە گەورەترین پێشکەوتەکانی لە ماوەی بەدیلگیرانیدا هێناوەتە کایەوە. هۆکارەکەشی مامەڵەکردنی رێبەر ئاپۆیە بۆ تێگەیشتن و پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی. ئەو هەڵسوکەوت و مامەڵەیە بووە مایەی ئەوەی رێبەر ئاپۆ واتای خۆی قووڵتر بکاتەوە، خۆی بگەیەنێتە هێزێکی گەورەی دەروونی و لە کۆتاییدا مانیفیستۆی ئازادی کە لە ئازادی گەل (کۆمەڵگا) ئەمرۆ لە بەدیلگیرانی لە (کۆیلایەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری) مسۆگەر بکات، بیخاتەڕوو. لە راستیدا نزیکایەتی تێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی هێزی واتا تایبەتمەندی بنچینەیی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆش لە هەلومەرجی بەدیلگیرانی ئیمراڵیدا ئەو مامەڵەکردنەی بە بنەماگرت.
پیلانگێڕیی لە دژی رێبەر ئاپۆ سیاسی و بیردۆزییە
هەموو پیلانگێڕییە مێژووییەکان سیاسین و لە ئەنجامدان بیردۆزین. پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەکان بەردەوام بە ئامانجی سیاسی و بیردۆزی ئەنجامدراون. هۆکارێک کە پیلانگێڕیی بەم جۆرە بە مێژوویی ناودێر دەکرێن، بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەیە. پیلانگێڕی لە دژی رێبەر ئاپۆ بە ئامانجی سیاسی و بیردۆزی بوو. تێگەیشتن لە پیلانگێڕی لە راستیدا بە تێگەیشتنی سیاسی و ئایدۆلۆژیکی پشت پیلانگێڕییەکە دەستەبەر دەبێت. ئەوەش پێویستی بە ماندووبوونێکی زۆرە. لەبەر ئەوەی لە پیلانگێڕییەکاندا ئامانجەکە بە روونی ناخرێتەڕوو. ئامانج و مەبەستەکان دەشاردرێنەوە و پەردەپۆش دەکرێن. هەڵبەت هۆکاری سەرەکی ئەوەش گومانی هێزە پیلانگێڕەکانە لە کاردانەوەی کۆمەڵگا. کاتێک راستییەکان بە روونی دەبینرێن، بە هۆی ترس لە ناڕەزایەتی کۆمەڵگا پەنا بۆ بەڕێوەبردنی پیلانگێڕی دەبڕێت. خۆی لە خۆیدا هێزە پیلانگێڕەکان ئەو شتانەی دەیانەوێت و ناتوانن لە رێگەی پاساوەوە رەواەیتی پێبدەن و رووبەڕووی ناڕەزایەتی کۆمەڵگا دەبنەوە لە رێگەی پیلانگێڕییەوە ئەنجامی دەدەن. ئەوانە تایبەتمەندی گرنگن کە لۆژیک و ئامانجی پیلانگێڕان دەخەنەڕوو و بۆ تێگەیشتن لە پیلانگێڕییەکان دەبێت بزانرێن. هەموو ئەوانش رێگری لەوە دەکەن کە تێگەیشتن لەبارەی پیلانگێرییەکانەوە بێتەئاراوە. هەربۆیە تێگەیشتن لە پیلانگێڕییەکان پێویستی بە هەوڵدانی گەورە هەیە. بە هەوڵدانێکی لەو جۆرە دەبێت ئەو پەردانە لابدرێن کە راستییەکان دەشارنەوە. ئەوەش دەتوانرێت بە بەرەوپێشبردنی هێزی واتا زیاتر لە هێزی جەستەیی دەستەبەر بێت. کاتێک تایبەتمەندی، لۆژیک، ئامانج و پێودانگی بیردۆزی- سیاسیی پیلانگێرییە مێژوویەکان دێتە ئاراوە، بەستراوەیی بوونیشیان بە کۆمەڵگاوە دەخرێتەڕوو. لەبەر ئەوەی مێژوو، ژیان، بیردۆزی و سیاسەت بە کۆمەڵگاوە بەستراوەتەوە. هیچ بەرەوپێشچوونێکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا دابڕاو نییە. بیردۆزی و سیاسەتیش بە واتای خودی کۆمەڵگایە. هەموو شتێکی کۆمەڵگا بیردۆزی و سیاسیە. یاخود پێچەوانەکەی هەموو شتێکی بیردۆزی و سیاسی کۆمەڵایەتیە.
لەم رووەوە پیلانگێڕییە مێژووییەکان بە کۆمەڵگاوە بەستراونەتەوە. کاتێک لە پیلانگێڕییە مێژووییەکان دەڕوانین، دەبینین کە پیلانگێڕییەکان لە دژی کۆمەڵگان. ئەو دۆخە بە تایبەتی راستی پیلانگێڕی و زۆر راستی دیکە دەخاتەڕوو. لە پیلانگێڕییە مێژوویەکاندا لە لایەکەوە هێزەکانی شارستانیەت و لەلایەکیشەوە کۆمەڵگا هەیە. ئەوەی پیلانگێڕی دێنێتە ئاراوە هێزەکانی شارستانیەتن و ئەوەی پیلانگێڕی بەرامبەر دەکرێت کۆمەڵگایە. بێگومان ئەوە لە هەموو پیلانگێڕییەکاندا هەیە. نمونەی ئەوە لە مێژوودا زۆرن. پیلانگێڕییەکانی دژ بە حەزرەتی عیسا و حەزرەتی عەلی دۆخێکی بەو جۆرەن. حەزرەتی عیسا لەلایەن ئەو کەسانەی هاوکاری شارستانیەتی رۆمایان دەکرد و حەزرەتی عەلی لەلایەن ئەو کەسانەی کە دەیانویست پاشایەتی ساز بکەن رووبەڕووی پیلانگێڕیی بوونەوە. ئامانجی ئەو پیلانگێڕییانە کۆمەڵگا بوو. زۆر نمونەی لەو چەشنە دەتوانرێت بهێنرێتەوە. لەمێژوودا ئەوەی پیاو بەسەر ژنیدا هێناوە پیلانگێرییە. بە هێرش بۆ سەر ژن و لە کەسیەتی ژندا، کۆمەڵگا کرایە ئامانج. ئەوانەی پیلانگێڕییان لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، دەسەڵاتداری سەردەمی مۆدێرنبوو. ئەو هێزانە ئەمریکا، ئیسرائیل و ناتۆ بوون کە پیلانگێڕییان بەڕێوەبرد. جگە لەو هێزانە کە راستەوخۆ یا خود ناڕاستەوخۆ بەشدارییان لە پیلانگێڕی بوون و پشتیوانیان لە پیلانگێڕییەکەش کرد. تایبەتمەندی هاوبەشی سەرجەم ئەو هێزانە بریتیە لەوە کە هێزی باڵادەست و درێژکراوەیە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین.
گرنگترین جیاوازی پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕییە مێژووییەکانی دیکە ئەوەیە، کە هێزێکی زۆر لەو پیلانگێڕیەدا بەشدار بوون. ئەوەش ڕەهەندێکی نێونەتەوەیی بەو پیلانگێڕییە بەخشی. بێگومان هۆکارگەلێک هەیە، کە پیلانگێڕییەکە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پێکھات. ئەوانەش بە گەشەیی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە بەستراونەتەوە. ئەو چونیەتییەیی پیلانگێڕییەکە گرنگە و پێویستی بە لێتێگەیشتنێکی قووڵ هەیە. لەوەوە دەتوانین لە مامەڵە و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە تێبگەین. تا ئەو کاتەی کە ئەوە نەزانرێت، پڕاوپڕ و بە دروستی ناتوانرێت مامەڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر پیلانگێڕی و هەڵوێستی لە ئیمراڵی تێگەیشتنی لەسەر ساز بکرێت. لە لایەکی دیکەوە، تێگەیشتن لە پیلانگێڕییەکە ڕەنگە لە تێکۆشان لە دژی واتادار بێت. تا ئەوە ڕوونەدات، تێگەیشتن لە پیلانگێڕیەکە دروست نابێت. ئەوەش بەتەواوی گوزارشت لە مامەڵە و ھەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. بنەمای ھەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی و تێکشکاندنی ئەو ئامانجانەیە کە لە پیلانگێڕییەکەدا دیاریی کراون. ئامانج لە قووڵکردنەوەی واتا لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بە تەواوەتی بۆ ئەوە بوو. جگە لەمەش هیچ ھەڵوێستێکی دیکە نابێت و ئەگەر هەشبوایە، واتای نەدەبوو. ھەربۆیە ئەگەر هەوڵی تێگەیشتن لە پیلانگێڕییەکە بدەین، دەبێت خۆمان لەسەر شێوازی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما بگرین.
وەک دەزانرێت دوای جەنگی جیهانی دووەم هاوسەنگییەک لە جیهاندا دامەزرا و لە ناوەندیدا ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت هەبوون. لەو قۆناغەدا، هەرچەندە بە شەڕی سارد پێناسە کرا، شەڕێک لەسەر بنەمای بەرتەسککردنەوەی گۆڕەپانی کاریگەریدانانی یەکتر لەئارادا ھەبوو، بەڵام بنەمای سەرەکی دۆخی هاوسەنگی بوو. دروستکردنی هاوسەنگییەکی لەو شێوەیە لە جیهاندا، دەتوانین وەک دەرئەنجامی شکستی یەکێتی سۆڤیەت بۆ بەرەوپێشبردنی مۆدێلێک کە سیستەمی سەرمایەداریی مۆدێرنیتە تێپەڕێنێت باسی لێبکرێت. هەرچەندە بە ناوی گەل و توێژە چەوساوەکانەوە شۆڕش ڕوویدا، بەهۆی ئەقڵیەت و پارادایگمایی کە ئەو سیستەمی بندەستیە تێپەڕێت، نەیتوانی بەرەوپێش بچێت، بۆیە سیستەمەکە لە هاوسەنگیدا مایەوە. ئەوەش بە گشتی بووەتە جۆرێک لە سیاسەت. بێ گومان ئەوەش لە دژی گەل و چینی بندەست و هەموو کۆمەڵگا ئەنجامدراوە. لە ڕاستیدا سەرباری ئەوەی هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکیش لە ئارادا نەبوو، شۆڕش وردە وردە لە جەوهەرەکەی دوورکەوتەوە و دواجاریش لەیەک هەڵوەشایەوە. لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتدا، ئەو دۆخی هاوسەنگییە کۆتایی پێھات و قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد.
ئەو قۆناغەش جەنگی جیهانی سێیەمە کە ئەمڕۆ قووڵتر دەبێتەوە. لە سەرەتای ئەو قۆناغەدا ئەمریکا وەک ھێزی هەژموونی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بە پلانی سیستەمی نوێی جیھانی مامەڵە و ھەڵسوکەوتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەی جیهانی هێنایە کایەوە. ئامانجی پلانی سیستمی نوێی جیھانی ئەوەیە کە سەرلەنوێ سیستەمی جیهانی بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی سەرمایەی جیهانی و لە سەرووی ھەموشیانەوە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بپارێزێت و خزمەتی پێبکات بونیاد بنێت. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەکەم شوێنی دەستێوەردان دیاری کرا. بێ گومان هۆکاری لەبار هەیە بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەکەم ناوچەی دەستێوەردان. بەڵام لە مێژووەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەبوون کە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دیاری دەکرد. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە لە مێژوودا چەق و ناوەندێک بووە. ھەربۆیە سیستەمێکی جیهانی بەبێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەیاڵ ناکرێت و ناخوڵقێندرێت. هەم بارودۆخی جوگرافی و هەمیش تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژییەکان لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێدەگرن. ئەمانە تایبەتمەندی گرنگن، کە پێویستە ئاماژەیان پێبدرێت و بزانرێت.
بەهەموو ئەو هەنگاوانەی رێبەر ئاپۆ هەڵیگرتوون سۆسیالیزم بەرەوپێش دەچێت
لە کۆتایی سەدەی ٢٠دا کاتێک ریال سۆسیالیزم رووخا و ئەمریکا لەسەر ناوی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵیدا سەرلەنوێ جیهان بگۆڕێت، تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە قۆناغێکی خێرادا بەرەوپێشچوو. ئەو قۆناغە لە رێگەی شۆڕشی ژیانەوەی کوردستاندا بناغەی داکوتا و بە هەمیشەیی بوو. بەم جۆرە هێڵی رێبەر ئاپۆ لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری دانا. بەرەوپێشچوونی شۆڕشی کوردستان کە رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات، بووەتە بەرەوپێشچوونێک کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە. کاتێک کە ئەقڵیەتی ئاسایی سۆسیالیزم لە جیهان لەبەریەک هەڵدەوەشانەوە و لە ناو سیستمدا وندەبوون، سۆسیالیزم لە ئەنجامی هەنگاوەکانی رێبەر ئاپۆدا بەرەوپێشچوو. سۆسیالیزم لەگەڵ هەر هەنگاوێکی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشچوو. بێگومان ئەو دۆخە ئەنجامی مامەڵەی جیاوازی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سۆسیالیزمی ئەو سەردەمە بوو. ئەگەر بەو جۆرە نەبوایە، کاتێک کە سۆسیالیزم لە هەموو جیهان بەرەو لەناوچوون دەچوو، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا ئەستەم بوو کە بەرەوپێشچوون ببینرایە. ئەو گەشەسەندنانەی کە رێبەر ئاپۆ لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئافراندنی، نەیهێشت کە سیستمی سەرمایەداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی دابڕێژێت. لەبەر ئەوەی هێڵی رێبەر ئاپۆ ئازادی مافەکان و بەرەوپێشبردنی سیستمی ژیانی دیموکراتیکی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی و مسۆگەر کرد. شتێک کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەیدەویست ئەوە بوو. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەپێچەوانەوە دەیویست و پلانی هەبوو کە گەل زیاتر بچەوسێندرێتەوە و کۆمەڵگا بکەوێتە ناو چەرخی داگیرکەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. کاتێک کە رێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئەوەدا بووە لەمپەر، لەلایەن سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە کرایە ئامانج. لەبەر ئەوە کردنەئامانجی رێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دوای ئەوە، بەشێکن لە دەستوەردانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی سیستمی نوێی جیهانی. بناغەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەو مامەڵەکردنەی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و ئامانجەکانی لەناو ئەو نزیکایەتیەدایە. لەبەر ئەوەش زۆر هێز بەشدارییان لە پیلانگێڕیی لە دژی رێبەر ئاپۆدا کرد. لێرەدا راستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ئارادایە. دەوڵەتی تورک لەو پلانەدا تەنیا وەک داشێکی دامەیە و رۆڵی لاوەکی هەیە. بێگومان لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک خاوەن ئەندێشەی دژە کوردە، ویستی رێبەر ئاپۆی رادەست بکەنەوە. بەڵام پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نەک لەسەر داوای دەوڵەتی تورک، بەڵکوو بەهۆی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە روویدا. رێبەر ئاپۆ پێشتریش رایگەیاندبوو کە رۆڵی دەوڵەتی تورک لە پیلانگێڕییەکەدا وەک جەردەوانیە. دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و جینۆسایدی گەلی کورد هەموو جۆرە سیاسەتێک بەڕێوەدەبات. مامەڵە و هەڵسوکەوتی دەوڵەتی پێشووی تورک و ئێستاشیان لەم چوارچێوەدایە.
هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەپێناو بێکاریگەرکردنی رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا
دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، پێشبینی نەدەکرا یاخود لە لێکدانەوەی ئەواندا نەبوو. هەموو شتێک لەپێناو دیزانکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرژەوەندی سەرمایەی گەردوونی داڕێژرابوو. هەموو گەشەسەندنەکانی وەک بزوتنەوەی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تووشی سەرئێشە و کێشە بکات، پێشتر بێکاریگەرکرابوون و خرابوونە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. سۆڤیەت کەلەبەر یەک هەڵوەشایەوە ئیتر دەخوازرا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە. تیۆریسیانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رایانگەیاند، کە رەوتی مێژوو بە تەواوەتی لە لەپی دەستی باڵادەست و فەرمانڕەواکاندا دەبێت. بەڵام دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، لە لێکدانەوەیاندا نەبوو. خۆی لە خۆیدا پێشتر ئەمریکا، ئیسرائیل و ناتۆ لە دژی رێبەر ئاپۆ وپەکەکە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیان کردبوو. بەڵام سەرباری ئەوەش نەیانتوانی رێگری لەو پەرەسەندنانە بکەن کە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ببونە هۆکاریان. لەرێگەی ئەو گەشەسەندنانەوە پێشبینییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە ئاودادران و لەبارچوون. لەکۆتاییدا هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ بێکاریگەرکردنی رێبەر ئاپۆ پیلانگێریی نێونەتەوەییان ئەنجامدا. پیلانگێڕییەکە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەپشتگیری ناتۆ ئەنجامدرا. زۆر دەوڵەتی ئەوروپیش تیایدا بەشداربوون. هەندێک هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزە کوردییە هاوکار و داردەستەکانیش لەناو پیلانگێڕییەکەدابوون. قۆناغی بەدیلگیرانی ئیمرآڵی بەم جۆرە دەستیپێکرد. ئەو سیستمەی لە ئیمراڵی سازکراوە بەشێکە لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. پلاندانراوە کە لە رێگەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری درێژە بە پیلانگێڕی بدرێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجام. بەم جۆرە سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ، نەهێشتنی پەکەکە و جینۆسایدی کوردان و دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر بنەمای مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک ئامانج دیاریکران. ئامانج لە دامەزراندنی سیستمی ئیمراڵی ئەوەبوو. ئەمڕۆ ئەو سیستمە وەک گۆشەگیر توندکراو بەردەوامە. ٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیستمەی ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات. بەڵام دەبێت مرۆڤ ئەوە وەک بەرخودان لە دژی هەلومەرجەکان تێی نەگات. بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بە ئامانجی خستنەڕووی ئامانجەکانی پیلانگێڕیی و لەپێناو پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکەدایە. بەوبۆنەوە دەبێت مرۆڤ بەرخودان و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی وەک هەڵوێستێکی مێژوویی لە دژی پیلانگێڕیی ببینێت ولێی تێبگات.
ڕێبەر ئاپۆ دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، هەڵوێستێکی واتادار و مێژوویی پیشاندا
ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی مرۆڤایەتی و جڤاکیدا تێپەڕیوە بۆ هەڵدانەوەی بناغەی پیلانگێڕییەکە. بەمەش نەک هەر پیلانگێڕیی دژی خۆی، بەڵکو هەموو پیلانگێڕییە مێژووییەکانی شیکردۆتەوە. ڕێبەر ئاپۆ شارستانیەتی دەوڵەتپارێزی لە ڕۆژی دامەزراندییەوە تا ئێستە لێکداوەتەوە، شارستانیەتی دەوڵەت وەک میتۆدێک بۆ ملکەچکردنی جڤاک پەرەی پێدراوە و ئێستە ئەم میتۆدە تەنانەت زیاتر لە پێشووتر بەکاردێت. نەک هەر ئەوە، ئاماژەی بەوەدا کە نەهێشتنی چەمکی پیلانگێڕی تەنیا بە لابردنی شارستانییەتی دەوڵەتی مومکینە، مانیفێستێکی ڕاگەیاند کە مرۆڤایەتی لە هەموو چەوساندنەوە و هەژموونێک ڕزگاری بێت و بە ئازادی و یەکسانی بژی. بۆ ئەم ئەنجامە مێژووییانەی پرۆسەکە، مرۆڤایەتی نرخێندراوە. ئەوەش لەڕێگەی ئەو بەرگرینامانەی پێشکەشی دادگای کردوون. چەمکی سۆسیالیزمی دەرە دەوڵەتی لەسەر بناغەی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن و سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کردۆتە دیاری بۆ مرۆڤایەتی و ئەوەی مرۆڤ دەتوانێت بیکات، کردوویەتی. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین و بەرچاوترین هەڵوێستی مێژوویی لە دژی ڕاستی پیلانگێڕی نیشان دا. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕییەکە بەم شێوەیەیە.
بێگومان پێش هەموو شتێک پێویستە گەنجانی کورد لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە پیلانگێڕی بزانن و تێبگەن. سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بزووتنەوەیەکی گەنجانە. ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵەکانی دەستیان بە تێکۆشان کرد، وەک چۆن گەنجانی ئەم میللەتە زوڵم و ستەم لە کوردستان و قڕکردنی کوردیان بینیوە، لە ڕووی ئەخلاقی و ویژدانەوە ڕووبەڕووی بەپرسیارێتی بوونەتەوە و هەڵوێستی خۆیان بۆ تێکۆشان دژی ئەمە دەربڕیوە. ئه م هەڵوێست و بەرپرسیارێتییە وه ک کاردانەوەی گەنجان سەریهەڵدا. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی دەست پێ کرد، کاردانەوەی بەرخۆدانی جڤاکی کورد دژی سیاسەتی ستەمکاریی قڕکەر تەواو لەناوچوو بوو. بۆیە یادەوەری کوردایەتی لە جڤاکدا کۆتایی هاتبوو. ڕێبەر ئاپۆ خۆی، وەک گەنجێکی کوردستان، ستەمی نادادپەروەرانەی قبوڵ نەکرد و بە ڕۆحی ئازادیخواز و تێکۆشان دەستی بە تێکۆشان کرد. تێکۆشانی پەکەکە بەم خەسڵەتانەی گەنجان بەرەو پێشەوە چووە. ئەمڕۆش بەم ناسنامەیە گەنجانی شۆڕشی کوردستان بەرەو پێشەوە دەچن. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر پێشەنگایەتی پارادایمی بە ژنان و گەنجان داوە. ئەمەش هەروا لەخۆڕا نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ چەمکی سۆسیالیزمی دەرە دەوڵەتی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن و نیشاندانی سروشتی ژن و گەنج. یەکەم هەژموونی لە مێژوودا، چەوساندنەوە و کۆیلایەتی بە دەسەڵات و زیهنیەتی پیاوسالاری بەرەوپێش چووە و ئەم شارستانییەتە دەوڵەتییانە تا ئێستا بەردەوام بوون. ئەمڕۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نوێنەرایەتی ئەم فەلسەفە و سیاسەتە دەکات و درێژەی پێدەدات. ئەم چەمکە لە مێژووی شارستانییەت لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە لە دژایەتی ژنان و گەنجان. ژن و گەنج دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، جڤاک وێران دەکەن و لەناوی دەبەن. لەژێر دەستی سیستەمدا ژن و گەنج زۆرترین چەوساوە، لە سروشتی خۆیان دوورخراونەتەوە. بەهۆی ئەم ڕاستییەوە ژنان و گەنجان دژی ئەم سیستەمەن. چونکە حاکمەکان ئاگاداری ئەم ڕەوشەن، گرنگییەکی تایبەت دەدەن بەوەی گەنجان بخەنە ژێردەستی خۆیان و لەسەر بناغەی ئەوە سیاسەتیان داڕشتووە. بە درێژایی مێژووی شارستانیەت، ستەمکارترین سیستەم کە زاڵ بووە بەسەر گەنجاندا، مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکاندا وردەکاری لەسەر بناغەی مێژوویی ئەم بابەتە خستووەتەڕوو و لۆژیکەکەی دەرخستووە.
تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی بەشداریکردنەوە دەبێت
پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ واتای ڕاگرتن و نەهێشتنی پێشکەوتنی ڕۆح و یادەوەری و ناسنامەی گەنجانە. بە دڵنیاییەوە ئەمە ڕاستە و پێویستە مرۆڤ سەرنجی لەسەر بێت. ئەوانەی دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ و کارەکانی دەکەن و دژی ڕێبەر ئاپۆ پیلانیان گێڕاوە؛ دەبێت بڕوانرێتە ئامانج و زیهنیەتیان، درک بەم ڕاستییە بکرێت. هەر بۆیە زۆربەی گەنجانی کوردستان کاردانەوە بەرامبەر بەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە دەردەبڕن. زۆربەی گەنجانی ئەمڕۆی کورد لە دوای پیلانی نێونەتەوەیی لەدایک بوون. بەڵام ئەمە بەربەست نییە لەبەردەم ناسینی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە ئامانجی شکاندنی کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە وردبینی و پەرەپێدانی پارادایمەکەی ڕێگەی نەدا پیلانەکە بگاتە ئامانج. ئەمەش بە پەرەپێدانی پارادایمێکی نوێ کە ڕێگە بە ئازادی کورد و هەموو مرۆڤایەتی بدات. بە تێگەیشتن لەم پارادایمە، لە ڕێبەر ئاپۆش تێدەگەین. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ڕایگەیاندووە و گوتویەتی؛ ئەوەی خۆشەویستی و تێگەیشتنی دەوێت، با لە پارادایمەکە تێبگات و جێبەجێی بکات. ئەم دۆخە زیاتر بۆ گەنجانی کورد ڕەوایە. گەنجانی کورد بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ، تێگەیشتن لەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی خستووە، دەتوانن جەوهەری خۆیان لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چەوسێنەر و قڕکەر بپارێزن. بێگومان ئەمەش بە چالاکبوونی زیاتری تێکۆشان دەبێت.
ئەگینا بە زانینی هەندێ ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندنی خەڵک لە ڕێبەر ئاپۆ تێناگەن و بەرپرسیارێتی مێژوویی جێبەجێ نابن. تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ واتای پەیوەست بوونە بە ڕێبەر ئاپۆ، ئەمەش بە پەیوەست بوونە بە تێکۆشان لە ڕیزەکانی پێشەوە. ئێستا بەگشتی گرنگییەکی زۆر بەوە دەدرێت گەنجان و گەنجانی کورد چۆن باشتر و ڕاستتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. بێگومان ئەمە بابەتێکی گرنگە کە پێویستە مرۆڤ سەرنجی لەسەر بێت. گرنگە گەنجانی کورد بە باشی ڕێبەر ئاپۆ بناسن و لێی تێبگەن. دەوڵەتی قڕکەر و ستەمکاری تورک شەڕێکی زۆر سەخت دژی گەنجانی کوردستان بۆ ڕێگری لەم کارە ئەنجام دەدات. بە میتۆدەکانی شەڕی تایبەت، هەوڵی ئاسمیلەکردنی گەنجان و درووخستنەوەیان لە ڕاستی خۆیان و تێکۆشان دەدرێت، دەکرێن بە کۆچبەر. بەرامبەر ئەوانەی ئەم کارانە قبوڵ ناکەن، بە فشار و کوشتن و توندوتیژی و دەستگیرکردن و بێکاریگەرکردن دژیان دەوەستنەوە.
ئەم سیاسەتە نەک تەنها لە باکور، بەڵکو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشور و شەنگال و کەمپی مەخمووریش بەڕێوە دەچێت. دەبێت مرۆڤ قڕکردنی کورد وەک زیهنیەت و سیاسەتێک تێبگەین کە دەوڵەتی تورک بەرەوپێش و بەڕێوەی دەبات. ئەم سیاسەتە لە هەموو پارچەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. لە باشور بە دەستی پەدەکە ئەم کارە دەکات. گەنجانی باشوری کوردستان ناچار بە کۆچبەری دەکەن. هەروەها له ڕۆژئاوا، هاوشێوەی پەدەکە، سیاسه تی قڕکردن له ڕێگه ی چەتەکانەوە به ڕێوه دەچێت. لە ڕۆژهەڵات و شوێنەکانی تریش هەمان زیهنیەت لە لایەن هێزی جیاوازەوە درێژەی پێدەدرێت. هەموو ئەمانەش بۆ ئەوە دەکرێت کە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەن، تا ڕێگە نەدەن گەنجانی کوردستان تێکۆشان بۆ ئازادی بکەن.
دوژمن کوردایەتی دەکاتە ئامانج و لە پێناو قڕکردنی کورد، ڕوودەکاتە گەنجانی کورد. بەڵام دژایەتیی کورد وەک جاران نییە. بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەکەکە شۆڕشی ژیانەوە لە کوردستان تەواو بوو. چونکە دوژمن ئەم ڕاستییە دەزانێت، دەزانێت کە ناتوانێت بە میتۆدەکانی پێشوو کاریگەری لەسەر گەنجانی کورد دروست بکات. لە ڕابردوودا بە کورد دەگوترا شتێک نییە بە ناوی کوردایەتی و کورد لە ڕاستی خۆی دابڕا و قڕکرا. به ڵام لەگه ڵ سەرهه ڵدانی پەکەکە یاددەوەری کوردایه تی ژیایەوە و بناغەی مێژوویی و جڤاکی ئه م سیاسه ته دوژمنکارانه سڕانەوە. ئێستا لەگەڵ درێژکردنەوەی جڤاکبوونی کورد، بە میتۆدەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، هەوڵی ڕێگری لەم جڤاکبوونە و قڕکردنی کوردان دەدەن. ئەمە بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی زۆر گرنگە، بەڵام بە تایبەتی بۆ بەجڤاکبوونی کورد. پەیوەندی نێوان ستەمکاری و بەجڤاکبوون ڕاستەوخۆیە.
لەگەڵ کەوتنی بەجڤاکبووندا، ڕێ بۆ چەوسانەوە و ستەمکاری دەکرێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکاندا وردتر لەو بارەیەوە دەدوێت. ڕەگ و ڕیشەی بەجڤاکبوونی کورد قووڵە. لە سەردەمی نیولیتیکەوە بەجڤاک بوون. لەو کاتەوە بەجڤاکبوونی کورد زۆر پێشکەوتووە. هەر لە مێژووی شارستانییەتەوە تا ئێستا، سەرەڕای هێرشە زۆرەکان، کورد سەرنجی لەسەر بەجڤاکبوونی خۆی بووە و لەناو نەچووە و هێشتا ماوە. ئەگەر بەجڤاکبوونی کورد نەبوایە، نەیدەتوانی ئەوەندە بەرخۆدان بکات و بەرامبەر هێرشەکانی شارستانیەت خۆی بپارێزێت. ئەگەر جڤاکبوونی کورد نەبێت، هیچ شتێک نامێنێتەوە. ئەمە نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلان ڕاستە. چونکە مرۆڤەکان لەڕێی بەجڤاکبوونەوە هەیە و دەتوانێت هەبێت. ئەمە بۆ کورد گرنگترە، چونکە ڕەگ و ڕیشەی جڤاکبوونی قووڵی هەیە و ڕووبەڕووی قڕکردن دەبێتەوە.
پارادایمە نوێیەکە نیشانی دەدات کە چۆن ژیانێکی ئازاد بنیات بنرێت
لە بنەڕەتدا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ کردی، پێشخستنی زیهنیەتی جڤاک بوو. پارادایمی نوێ نیشانی دەدات، جڤاک چۆن دەتوانێت بەسەر سیستەمی چەوسانەوە و کۆیلایەتیدا زاڵ بێت و لەسەر چ بناغەیەک ژیانێکی ئازاد بنیات بنرێت. بە واتایەکی تر ڕێبەر ئاپۆ کەرەستەی تەکنیکی و ئامێر و ماشێن و شتە ماددییە مەزنەکانی پەرە پێنەداوە، بەڵکو بەجڤاکبوونی پەرە پێ داوە. بەڵام بێگومان نابێ بەجڤاکبوون بە بچووک ببینرێت. بەجڤاکبووون واتە زیهنیەت و هێزی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی، هەر زیهنیەتە. مەزنترین هێزی مرۆڤ زیهنیەتی وییە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، وەک پێشکەوتووترین سیستەمی چەوسانەوە، ئامانجی نەهێشتنی بەجڤاکبوونە بە تەواوەتی. واتە هێرش دەکاتە سەر زیهنیەت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە جەخت لەسەر ژیانی تاکگەرایی و ئابووری دەکاتەوە. بۆ ئەمەش لە زانست و تەکنەلۆژیا کەڵک وەردەگرێت. ئێستا سیستەمی ستەمکاری و قڕکردنیش سوود لە تایبەتمەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەردەگرێت و قڕکردنی کورد بەرەوپێش دەبات. هەوڵی بەرەوپێشبردنی ژیانی مۆدێرنی سەرمایەداری دەدات، بەتایبەتی بۆ کاریگەری دانان و بچوکردنەوە گەنجانی کورد. گەنجانی کورد بەم شێوازە گورزیان لێ دەدرێت. دیارە ئەمە شێوازێکی مەترسیدارە. بۆیە پێویستە تێکۆشان دژی ئەمە بێت. لەبەرئەوە ڕێبەر ئاپۆ سیستەم و ژیانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەدژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پەرە پێدا، وا تێدەگەین کە بۆ تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ پێویستە لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیاببنەوە و زینهیەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەدەستبهێنن. ئەمڕۆ هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد بەراورد بە ڕابردوو کەم نەبوونەتەوە، بە پێچەوانەوە زیادی کردووە. گەنجانی کوردستان لە ناوەندی ئەو هێرشانەدان. وە ئەم هێرشانە بە پێشخستنی ژیانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری ئەنجام دەدرێن. ئەمە ئەو خاڵەیە کە پێویستە گەنجانی کوردستان زۆرترین تێکۆشان بکەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئێستاش پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەوڵ دەدات بە گۆشەگیری ڕەها و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە پەرەپێدانی چەمکی تەسفیە و قڕکردن بگەیەنێتە ئەنجام. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت لە جەنگی جیهانی سێیەمدا درێژە بەم جۆرە پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە بدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پشتیوانی لە سیاسەتەکانی گۆشەگیری ڕەها و قڕکردنی کوردی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن. لە لایەکی ترەوە گەلی کوردستان پێویستی بە پەرەپێدانی هەڵوێستێکی مەزنتر هەیە بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە. گەلی کوردستان و دۆستەکانیان ٢٥ ساڵە تێکۆشانێکی مەزن و بەردەوامیان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجامداوە. بەڵام وەک گەلێک و وەک تەڤگەرێک دەزانین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەیەت، پلانی هێزە پیلانگێڕەکان بە تەواوی پووچەڵ نابێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت تێکۆشان دژی پیلانگێڕی فراوانتر بکەین. بێ گومان ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە زیاتر دەکەوێتە سەر شانی گەنجانی کوردستان. گەنجان ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژووییەیان لە ئەستۆدایە. لە بەرامبەر هەموو جۆرە دوژمنان و هێرشی دوژمنان، گەنجان هێزی پاراستنی جڤاکن. هێزی دینامیکی جڤاک و تێکۆشان گەنجە. هه موو پێشهاته کانی مێژوو له لایه ن مرۆڤایه تی دروستکراوه ، له سه ڕ بناغەی جەوهەر و ڕۆح و هۆشی گه نج. هەموو شۆڕشەکان لە بنەڕەتدا پێشکەوتنی جڤاکیین کە گەنجان پێشەنگایەتی دەکەن.
گەنجان ڕۆڵێکی لە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا هەبوو. ئەم پێشەنگایەتییە تا ئەمڕۆش بوونی هەیە. ئەمە جەوهەر و ڕۆحی پەکەکەیە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێکی بۆ ئازادی گەلی کورد و ناوین و گەلانی ستەملێکراوی جیهان و گەنجان و ژنان و هەموو گروپە جڤاکییە ستەملێکراوەکان کرد. ئەوەی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆیان کرد، لە بنەڕەتدا ڕێگریکردنە لەم پێشکەوتنە بۆ ئازادیی هەموو مرۆڤایەتی. تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەسەنرێتەوە. لە بەرامبەر ئەمەدا پێویستە هەموو هێز و توێژە سۆسیالیستەکان و بەتایبەت گەنجان پشتیوانی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. بەم شێوەیە جڤاک دەتوانێت تۆڵە لە سیستەمەکە بکاتەوە. بەڵام بێگومان نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕی زۆر جیاوازە. ڕێبەر ئاپۆ بە قوڵایی خۆی هەموو پیلانگێڕییە مێژووییەکانی ئاشکرا کرد و مانادارترین هەڵوێستی بەرامبەر پیلانگێڕی نیشان دا. هۆکاری ئەوەی پیلانەکە نەگەیشتە ئامانجەکەی، نزیکبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆیە. لە لایەکی ترەوە ئەو پیلانانەی داڕێژراون، دەبێت بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پووچەڵ بکرێنەوە. ئەمە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. لە لایەکی ترەوە پێشەنگایەتی تێکۆشان و ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، بۆ ژنان و گەنجانە. گەنجان لە هەموو شوێنێک دەتوانن بە ڕێکخستنی جڤاک و بەشداری چالاکانە لە پاراستنی جڤاکدا ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەن. بۆیە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە گەنجان ڕێکخستنی جڤاک پێش بخات.
تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پاراستنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەستۆی هەموو گەنجانی ئازادیخوازی جیهانە. تا ئێستا هاوڕێ ئەنتەرناسیۆنالەکانمان کاری زۆریان کردووە هەم بۆ پاڵپشتی ڕێبەر ئاپۆ و هەم بۆ پەرەپێدان و پاراستنی شۆڕشی کوردستان، بەتایبەت شۆڕشی ڕۆژئاوا. ڕەنجی مەزن و شەهیدبوون هەبووە. ئەمەش بووەتە هەڵوێستێکی زۆر واتادار و هێژا. وەک گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورد، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ گەلی جیهان و بەتایبەتی بۆ گەنجان دەردەبڕین. ئێمە دەبێ هێندەی تر تێکۆشان بکەین بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین کە هەموو شتێکی بەخشی لە پێناو گەلانی ستەملێکراوی جیهان و مرۆڤایەتی. ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، پێشبینی ڕزگاربوونی هەموو مرۆڤایەتی دەکات. شۆڕشی کوردستانیش بەشێکە لە تێکۆشانی گەردوونیی مرۆڤایەتی. بەشداربوون لەمەدا، بۆ مرۆڤبوون و سۆسیالیستبوون و دیموکراسی و ئازادیخوازی پێویستە. بەم شێوەیە، پێویستە هەموو گەنجانی ئازادیخوازی جیهان کار بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و هەمووان بۆ ئەمە سەفەربەر بکەن. چەمکی سۆسیالیزمی دەرە دەوڵەتی و سیستەمی مۆدێرنیتە دیموکراتیکەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژیا و ئازادی ژن دامەزراوە، فەلسەفەی ژیانی ئازادی سەردەمی ئێمەیە. وەک هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەت گەنجان پێویستە پێکەوە بەم فەلسەفەیە بژین و کۆتایی بە دڕندەیی و ستەم و کۆیلایەتی بهێنین و مرۆڤایەتی و سروشت ئازاد بکەین. ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی ئێمەیە".