به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه چوار كۆڵبه‌ر برینداربوون
له ناوچه‌ی سنووری بانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٣ كۆڵبه‌ر و و له سنووری نه‌وسودیش كۆڵبه‌رێكی تر برینداربوون. دۆخی ته‌ندروستی كۆڵبه‌ره برینداره‌كه‌ی نه‌وسود دژواره.
له ناوچه‌ی سنووری بانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٣ كۆڵبه‌ر و و له سنووری نه‌وسودیش كۆڵبه‌رێكی تر برینداربوون. دۆخی ته‌ندروستی كۆڵبه‌ره برینداره‌كه‌ی نه‌وسود دژواره.
راگه‌یه‌نرا كه پێرشه‌و سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی كیانوش ره‌ئوفی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، فوئاد بیتوشی و ئامانج كه خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن له‌و كاته‌یدا له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆڵبه‌رایان ده‌كرد مینیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا هه‌ر سێ كۆڵبه‌ره‌كه برینداربوون. كۆڵبه‌رانی دیكه ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینداره‌یان گواسته‌وه نزیكترین گوند له‌و شوێنه‌وه و له‌وێوه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بانه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه كۆڵبه‌رێكی تریش به ناوی ئه‌ركان مه‌حمودی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له ناوچه‌ی سنووری سۆفی جانه‌ی شوشمێی سه‌ر به نه‌وسود له كاتی كۆڵبه‌ریدا پێی خستوه‌ته سه‌ر مین. به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه كۆڵبه‌ری گه‌نجی مه‌حمودی له پێی راستیه‌وه به سه‌ختی برینداربووه. له ئێستادا مه‌حمودی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین كه پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراقن له نێوان ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٧، ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌ر و هاوڵاتی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
هـ . ب