بنەماڵەی شەنیاشار چالاکیەکەیان لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوە درێژە پێدەدەن
بنەماڵەی شەنیاشار هەندێک رۆژ چالاکیەکەیان لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی دیلوک درێژە پێدەدەن. دۆسیەی فازیل شەنیاشار کە لە زینداندایە، لەو دادگایە دانیشتنی لەبارەوە دەکرێت.
بنەماڵەی شەنیاشار هەندێک رۆژ چالاکیەکەیان لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی دیلوک درێژە پێدەدەن. دۆسیەی فازیل شەنیاشار کە لە زینداندایە، لەو دادگایە دانیشتنی لەبارەوە دەکرێت.
ئەمینە شەنیاشار کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، وێڕایکوڕەکەی خۆی فەرید شەنیەشار کە هەر لەو هێرشەدا بریندارببوو، درێژە بە چالاکیەکەیان لەبەردەم دادگای رحا دەدەن. چالاکی ئێشکگری کە لە ٩ی ئادارەوە دەستیپێکردوە لە رۆژی ٣٥٢هەمیندا بەردەوامە. ئەو دایک و کوڕە دوای ئەوەی بە تەلەفول لە گەڵ فازیڵ شەنیەشار لە گرتووخانەی خارپێت قسەیان کرد، لە پرسوسەوە بەرەو رحا بەڕێکەوتن.
'تا تادپەروەری دەچەسپێت تێکۆشانی ئێمەش بەردەوامە'
بنەماڵەکە رایگەیاند، کە هەموو رۆژێک ٤٢ کیلۆمەتر لە پرسوسەوە دەچنە رحا و لەبەر تابلۆی چوونەناو شارەکە لێدوانیان دا. فەرید شەنیاشار وتی، "ئێمە ویستمان سەرنج رابکێشین بۆ سەر ئەو رێگایەی هەموو رۆژێک دەچین و دێین. مەودای نێوان پرسوس و رحا ٤٢ کیلۆمەترە، ٣٥٢ رۆژە هەموو رۆژێک لە سەر ئەو رێگایە دێین و دەچین. هەموو رۆژێک لە سەر ئەو رێگایە رووداوی هاتووچۆ روودەدەن. ئێمە گوێمان بە هیچکام لەوانە نەداوە و دەستبارداری ئەو رێگایە نابین. تا دادپەروەری دێتە رحا ئێمە دێین و دەچین".
فەرید شەنیاشار ئاماژەی بەوەکرد، کە براکەی فازیل شەنیەشار ٤ ساڵە لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانیە و وتی،"دۆسیەکەیان بە شێوەیەکی دژە یاسایی کردوەتە دوو بەش. دۆسیەیەک لە رحایە و دۆسیەی نەخۆشخانەکەش لەبارەیەوە بڕیاری نهێنیان داوە. ٣ کەس کوژراون بەڵام کەس نەگیراوە. نایاساییبوون بەردەوامە. ئەو دۆسیەشی کە بە هۆیەوە سزایان بۆ براکەم بڕیەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی دیلۆکە. ئێمە لە ئێستا بەدواوە هەندێک رۆژ دەچینە بەردادگای تێهەڵچوونەوەی دیلۆک ئێمە لەوێ درێژە بە ئێشکگرییەکەمان دەدەین. براکەم بە بڕیارێکی سیاسی گیراوە.
دواتر ئەمینە شەنیاشار قسەی کرد و وتی، "ئەوە نزیکەی ساڵێکە ئێمە لەبەردەم دەرگای دادگا ئێشکگری دەکەین. تا منداڵەکەم ئازاد دەکرێت ئەو ئێشکگرییەمان بەردەوام دەبێت. ئەوە بۆ ساڵێک دەچێت ئێمە بەڕێگای پرسوس و رحاوەین و دێین و دەچین. کوڕەکەم وەک دیلێک گیراوە. با کوڕەکەم ئازاد بکەن و ئێمەش لەماڵی خۆمان دابنیشین. با ئازارەکەمان هەندێک سوکتر بێت. ئەوانەی کۆمەڵکوژیان کردوە بۆ ناگیرێن؟ بۆمەگەر ئەوە چ دادپەروەرییەکە؟ ئەگەر بشمرم لەم رێگەیەدا بمرم. ئیتر بەسە. ئەوە چ ویژدانێکە؟ کوا دادپەروەری ئاوایە؟
هـ . ب