بنەماڵەی شەنیاشار: دادگاکان دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکە پەردەپۆش بکەن

بنەماڵەی شیناشار ڕایانگەیاند، دامەزراوەکانی دەزگای دادوەریی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت کۆمەڵکوژکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەمان پەردەپۆش بکەن.

دایە ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمان و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێدا، کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ڕۆژی ٢٥٥هەمینی چالاکییەکەیاندان لە بەردەم بینای دادگای رحا بۆ هێنانەدیی دادپەروەری.

بنەماڵەى شەنیاشار لە ئەکاونتی میدیای دیجیتاڵییاندا، ئەژماری میدیای دیجیتاڵی داواکاری گشتیی رحایان تاگ کرد و نووسیان، "داواکاری گشتیی رحا @yenicerionder ، ئەرکی تۆ تەنها پەردەپۆشکردنی کۆمەڵکوژییەک نییە، کە پەرلەمانتارێک و بنەماڵەکەى ئەنجامیانداوە. نابێت تۆ ببیتە هاوبەش و هاوکار لەو تاوانەدا. کورتەى بارودۆخی وڵات: لەوحە و یاساکانی دادگا، ئەو دایکانەى دادپەروەرییان دەوێت و پۆلیسی تایبەت".

ژ.ت