بەرپرسانی ئەمریكی: هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر لە خاكی ئێرانەوە ئەنجامدراوە
دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی نیوەشەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر لە رێگەی ١٢ موشەكەوە، بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی نیوەشەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر لە رێگەی ١٢ موشەكەوە، بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
لەو هێرشە مووشەکییەدا كۆنسولگەریی تازە دروستكراوی ئەمریكا لە هەولێر کراوەتە ئامانج و رۆژنامەی وۆڵستریت ژۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو موشەكانە لە خاكی ئێرانەوە تەقێندراون.
ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئەمریكی ئەمڕۆ ١٣ی ئادار لەوتوێژیان لەگەڵ هەمان رۆژنامەدا، باسیان لەوە كردووە، كە موشەكبارانكردنە بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیوەتەواوی كۆنسولگەریی ئەمریكا بووە و لەم موشەكبارانەشدا هیچ ئەمریكییەک زیانی پێنەگەیشتووە.
ماركو روبیو کۆماریخوازی ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و ئەندامی كۆمیتەی زانیاری ئەنجوومەنی پیران رایگەیاندووە، رەنگە ئەو موشەكبارانە لە كاردانەوەی كۆشتنی دوو ئەندامەكەی سوپای پاسداران بوو بێت لە سوریا، كە بەهۆی هێرشی موشەكی ئیسرائیلەوە لە هەفتەی رابردوودا كۆژرابوون.
ژ.ت