بڕیاری دەستگیرکردن بۆ گوزەلی هەدەپەیی دەرچوو

لەبارەی سەمرا گوزەلی هەدەبەیی کە پارێزبەندییەکەی زەوتکرابوو، بڕیاری دەستگیرکردن دەرچوو.

دوای سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەمرا گوزەل، لەبارەی گوزەلەوە بڕیاری دەستگیرکردن دەرچوو. زانرا کە بە تۆمەتی "ئەندامبوونی رێکخراوی تیرۆریستی" لەبارەی گوزەلەوە بڕیاری دەستگیرکردن دەرکراوە.

هـ . ب