هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

چەتەکانی دەوڵەتی تورک گەیشتنە حەلەب

چەتەکانی هەئیەی تەحریر ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیشتنە ناوەندی حەلەب.

چەتەکانی هەئیەی تەحریر ئەلشامی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیشتنە ناوەندی شاری حەلەب. چەتەکان کە لە ٢٦ ی تشرینی دووەمەوە لە بەرانبەر هێزەکانی حکومەتی شام شەڕ دەکەن، ئێوارەی ٢٧ی تشرینی دووەم پێشڕەوییان کردووە و گەیشتنە ناوەندی شاری حەلەب.
جێگەی باسە کە ڕژێم وەڵامی گروپەکەی نەداوەتەوە لە کاتی چوون بەرەو ناوەندی شارەکە. کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی نزیک لە حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فەرماندەیی سوپای سووریا فەرمانی بە هێزەکان کردوە لە حەلەب، لە کاتژمێر ١٨:٠٠ ـەوە دەست بە چۆڵکردنی هەڕێمەکە بکەن.