دادگا سزای چیچه‌ك كۆبانێی په‌سه‌ندكرد
ده‌زگای داد سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی توندكراوی له دژی چیچه‌ك كۆبانێ په‌سه‌ندكرد، كه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیركرابوو.
ده‌زگای داد سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی توندكراوی له دژی چیچه‌ك كۆبانێ په‌سه‌ندكرد، كه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیركرابوو.
دۆزگین ته‌مۆ (چیچه‌ك كۆبانێ) كه له هێرشی توركیا و گروپه ملیشیا هاوبه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا له گوندی مشرفا ده‌ستگیركرابوو و ئه‌وه‌یان هێنابووه رحا و دواتر زیندایان كردبوو. دادگای رحا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌مۆ "یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی وڵات و ده‌وڵه‌تی تێكداوه" سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی قورسكراوی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو و "به هۆی كوشتنی مرۆڤ"یش ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ سزای زیندانی بۆ بڕیبوه‌وه.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیلۆك له ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ دا سزای ته‌مۆی په‌سه‌ند كردبوو و ناردبووی بۆ دادگای باڵا. زانرا كه فه‌رمانگه‌ی سێهه‌می دادگای باڵا له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢دا سزای ته‌مۆی په‌سه‌ند كردووه. زانرا كه بڕیاره‌كه بۆ دادگای خۆجێیی ناردراوه و په‌سه‌ندكردنی سزاكه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
هـ . ب