داگیرکەران هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٣-١٤ی تشرینی دووەمدا چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٣-١٤ی تشرینی دووەمدا چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر رایگەیاند:
"ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم و لە نیوەڕۆدا گۆڕەپانی شاخی ئامێدی لە زاپ و لە ١٤ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٣:٤٨ دا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی گوندی فلەها-یان بۆردوومان کرد.
لە ١٣ی تشرینی دووەمدا و لە کاتژمێر ١٩:٣٠ بۆ ٢٠:٣٠ لە هێڵی قاشورای ناوچەى مەتینا جموجوڵی کۆپتەر هەبوو. بە کۆپتەری هێرشبەر هێرشکرایە سەر بەری کانی ماسی لە ناوچەى ئامێدی و دەورووبەری گوندەکانی کێستە و هرۆر و بۆردومانکران. هەمان ڕۆژ لە نیوەڕۆدا ناوچەی گۆلکا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
لە ١٤ی تشرینی دووەمدا لە کاتژمێر ١٩:٥٠ بۆ ٢٢:٠٠ گۆڕەپانی مەرڤانۆس و بانیستا لە ناوچەی ئاڤاشین جموڵی کۆپتەر هەبوو. ئێوارەی هەمان رۆژ کۆپتەرە هێرشبەرەکان ناوچەکانی قەڵای بێدەوێ، کۆنیشکا و شاخی شەهید سمکۆ-یان لە ناوچەى زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا فڕۆکەی جەنگیەکان دەوروبەری گوندی دێریک-یان لە ناوچەی چەمانکێی دهۆک بۆردومانکرد.
ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەم و کاتژمێر ١٤:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان لە ناوچەی خواکورک دەوروبەری چەمی لۆلان-یان بۆردومان کرد".
ژ.ت