دانیشتوانی ئامەد: هیچ جیاوازیەك لەنێوان پەدەكە و ئاكەپەدا نییە

دانیشتوانی ئامەد نارەزایەتی نیشانی پەدەكە نیشان دەدەن كەلەو هێرشانەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان پشتیوانی دەوڵەتی توركی داگیركەر دەكات و رایانگەیاندوە؛ هیچ جیاوازییەك لەنێوان پەدەكە و ئاكەپەدا نەماوە.

دەوڵەتی توركی داگیركەری بەهاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستان "پەدەكە" لە ١٧ی نیسانەوە هێرشی كردە سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و ئەوە ماوەی ٢٢ رۆژە ئەم شەڕە بێ راوەستان بەردەوامە. لەبەرامبەر بە پەدەكەش ناڕەزایەتی بەردەوامە. خەڵكی شاری ئامەدی باكوری كوردستان ناڕەزایەتی نیشانی پەدەكە دەدەن و هاوكارییەكانی پەدەكە بۆ دەوڵەتی توركی داگیركەری وەكو "روو رەشی"یەك بەناو دەكەن.

هاووڵاتیەك بەناوی حەسەن كایا رایگەیاند، دەوڵەتی تورك لەبەر بەرژەوەندی خۆی شەڕ و ئاڵۆزی دەنێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی قەیرانی ئابوری و فەقیری.

كایا راشیگەیاند؛ ئەو دەسەڵاتدارانەی كە دەوڵەت بەرێوە دەبەن، زیاتر لەكەسانی دەوڵەمەند و مافیا و چەتە پێكدێن. رەنجی گەڵ دەدزن و خوێڕێژی كاریانە.

هیچ جیاوازیەكی ئاكەپە و پەدەكە نەماوە

كایا لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت: "ئامانجی دەوڵەتی توركی داگیركەر دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانیە و بۆیەش هێرشی هەر شوێنێك دەكات. كایا لەسەر هاوكاری پەدەكەش بۆ دەوڵەتی توركی داگیركەر و دەڵێت: "هیچ جیاوازیەك لەنێوان پەدەكە و ئاكەپەدا نییە. چۆنكە هەر دوویان تەنیا بیر لەبەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەكەیان دەكەنەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورك سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانیە. بەهۆی ئەو بیرۆكە عۆسمانیەتیەیان هێرشی هەر شوێنێك دەكەن. لە ئەمڕۆدا ئابوری توركیا شكستی هێناوە و لەقەیراندایە. پەدەكەش هاوكاری مۆدیرنیتەی كاپیتالیزمە لەهەرێمەكە. بۆ خزمەتكردنی كوردان شتێك ناكەن. كاتێك چاو لەمێژووش دەكەین، پەدەكە هەمیشە خیانەتی لەگەلی كورد كردوە. نمونەی ئەوەش زۆرن. پەدەكە پارتیەكی كوردان نیە. ئەگەر ئەمڕۆ هەموو باشور و باكور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتیش لەناو بچن هیچ نارەحەت نابن. چۆنكە تەنیا بیر لەبەرژەوەندی خۆیان دەكەنەوە و هیچ بیر لەبەرژەوەندی كوردی ناكەنەوە. لەئێستادا بەسەدان ملیار پارەیان لەتوركیا و شوێنی تر سەرمایە كردوە، ئەمەش پارەی گەلە كە دەیدزن. بۆیە دەبێت گەلەكەمانیش لەبەرامبەریان خاوەن هەڵوێست بێ و لەدژی ئەم شەڕەش تێكۆشان بكات.

دۆژمنی باو و باپیران نابنە دۆستی ئێستا

ژنە گەنجێكی تر بەناوی سدیقە چیچەك دەڵێت، بەساڵانە لەنێو شەڕداین، بەراستی بەشەڕ شتێك چارەسەر نابێت. چیچەك لەسەر هاوكاریەكان پەدەكە و دۆژمنایەتی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەكوردان دەڵێت:"دۆژمنی باو و باپیران، نابنە دۆستی ئێستاكە. بارزانی بەو هاوكاریەی لەگەڵ دۆژمندا خەیانەت لەگەلی كورد دەكات. برای ئێمە نییە، برای خەیانتكارانە. ئەگەر برای خیانەتكاران نەبا ئەمڕۆكە هاوكاریانی نەدەكرد. لەبەرامبەر بەم شەڕەش با گەنجان سەرهەڵبڕن. ئێدی لەئێمە تێپەڕیووە.

دەوڵەتی تورك دەیەوێت هەموو كوردان لەناو ببات

ساڵح فیدان هاووڵاتیەكی تری باكوری كوردستان رایدەگەیەنێت كەهۆكاری سەرەكی قەیرانی ئابوری، شەڕە. ئەگەر شەڕ راوەستێت ئەوا قەیرانی ئابوریش چارەسەر ببێت. ئامانجی دەوڵەتی تورك لەناو بردنی گشتی كوردە.

فیدان وەها بەردەوام دەكات؛ دەوڵەتی تورك دۆژمنی هەموو كوردێكە. دەیانەوێت هەموو كورد لەناو ببەن. بەڵام كوردیش هیچ كاتێك لەناو ناچن. چارەسەری پێویستە. بەشەڕ هیچ شتێك چارەسەر ناكرێت. دەبێت بەرێگەی دیالۆگ ئەم شەڕە چارەسەر بكرێت.

هۆكاری هێرشانە دۆژمنایەتی لەگەڵ كوردانە

هاوڵاتی دەنیز پۆڵاتیش رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی ئاكەپە بەووتنی"من پرسی كورد چارەسەر دەكەم"، بووەنە دەسەڵاتدار و ئێستاش ئەو دەسەڵاتداریەتیەی خۆیان لەسەر كوردان بەرێوە دەبات. من خۆم تەنیا جارێك دەنگم بەئاكەپە دا، ئەویش بۆ ئەوەی پرسی كوردان چارەسەر بكات. ئاكەپە خۆی بەووتنی "من پرسی كورد چارەسەر دەكەم" بووە دەسەڵاتدار. بەڵام ئەمڕۆ دەسەڵاتداریەتی خۆی بەشەڕ لەسەر كوردان برەو پێ دەدات. دەسەڵاتی ئاكەپە بۆ شەڕ پارە دیار دەكات. هۆكاری سەرەكی قەیرانی ئابوریش سیاسەتی شەڕخوازانەیە. هۆكاری هێرشەكانیش دۆژمنایەتی لەگەڵ گەلی كوردە. كاتێك كەسێك بە زمانی تر بئاخفێت كێشە دەرناكەوێت، بەڵام كاتێك كوردێك بەزمانی خۆی بئاخفێت دەبێتە كێشە. ئەمەش نیشانەی دۆژمنایەتی لەگەڵ كوردانە.

هۆكاری قەیرانی ئابوری سیاسەتی شەڕە

هاوڵاتیەكی تر بەناوی عەلی ئۆیان لەسەر قەیرانی ئابوری دەئاخفێت و بەچەند وشە، سیاسەتی شەڕخۆازانە و دەسەڵاتخوازانەی ئاكەپە رەخنە دەكات و دەڵێت:"ئەم دنیایە هی هەموو كەسێكە، دەبێت هەر كەس یەكسان و ئازاد ژیان بكەن. دەبێت شەڕ نەبێت. شەڕ دەبێتە هۆی قەیرانی ئابووری، لەبەر ئەوەی پارەی وڵات بۆ شەڕ خەرج دەكرێت، قەیرانی ئابوریش قووڵتر دەبێت.

ژ.ت