دوای ٧ مانگ تەرمی ئوزدەمیر گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی مەحمود ئوزدەمیر گەریلای هەپەگە کە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە هەرێمی خەرزان شەهید ببوو، دوای ٧ مانگ بەخاکسپێردرا.

تەرمی مەحمود ئوزدەمیر (دڵگەش شەڕزان) گەریلای هەپەگە کە لەگەڵ ماحسوم یاساک (ئەرداڵ شۆڕش) لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە هەرێمی خەرزان شەهید ببوو، دوای ٢١٠ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەو.

دوای ئەنجامی دی ئێن ئەی خانەوادە ئوزدەمیر تەرمی ڕۆڵەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسان لە بەدلیس وەرگرت و بەرەو نسێبینی مێردین برد. خانەوادەکە تەرمی شەهید مەحمودیان لەژێر گەمارۆی پۆلیس لە گۆڕستانی مۆهرسێ بەخاکسپارد.

بە تەنها رێگە بە ئەندامانی خێزانی ئۆزدەمیر درا کە بەشداری لە مەراسیمی شارندەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان بکەن. تەرمی مەحمود ئوزدەمیر بە مەراسیمێک لەلایەن ئەندامانی خانەوادەکەی بەخاکسپێردرا.

ف.ق