دەوڵەتی تورک لە باگۆک دەستی بە هێرش کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەشداری سەدان سەرباز و پۆلیسی تایبەت لە چۆلتەرای چیای باگۆک دەستی بە هێرشێکی فراوان کرد.

دوێنێ ئێوارە لە چۆلتەرای چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد.

لە چوارچێوەی هێرشەکەدا بە سەدان سەرباز و پۆلیسی تایبەت بەشداریان کرد و لە هەریمەکە جموجووڵی هەلیکۆپتەر و فڕۆکە چاودێریەکانیش دەستیپێکردووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانە و سەربازانی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە کەمپیان کردووەتەوە.

ف.ق