دەوڵەتی تورک لە عەفرین چوار هاوڵاتی ڕفاند

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی جوقی عەفرین چوار هاوڵاتی ڕافاند تا ئیستا چارەنوسیان نادیارە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمیەکان لە گوندی جوقی کانتۆنی عەفرین  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر چوار هاوڵاتی ڕفاندوە و تا ئیستا چارەنوسیان نا دیارە.

 هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند کە ئەو هاوڵاتیانەی دەوڵەتی تورکیا ڕافاندونی ناوەکانیان بەم شێوازەیە ئەحمەد ئەمین خەلیدۆ، سەلام ئەمین خەلیدۆ، مەستەفا و مەستەفا عەبدۆ.

لە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ عەفرینی داگیرکرد، ڕژێمێکی چەتەو تیرۆری دروستکردوە، بە شێوازێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو تاوانی مرۆڤایەتی دژی هاوڵاتیانی کوردی ئەو شارە دەکەن.

ڕ.ح